Archive

Wednesday, December 8, 2010

سمیناری موحەممەد رەزا شاڵگونی‌، لە واشینگتۆن

ڕۆژانی یەکشممەو دووشمە، رێکەوتی 5‌و ٦ی دێسامبری ٢٠١٠، یەکیەتیی چەپە ئێرانییەکانی واشینگتۆن، هەروەها ئەنجوومەنی خوازیارانی فەرهەنی ئێران، دوو سمیناریان بۆ موحەممەد رەزا شاڵگونی کەسایەتی چەپی ئێرانی‌‌و یەکێک لە رێبەرانی رێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێری ئێران (رێگای کرێکار)، لە واشینگتۆن پێکهینا.
سمیناری یەکەم کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد کە کۆرگێر ئاوڕدانەوەیەکی گشتیی لەسەر پێگەی چەپ‌و دەوروو ڕۆڵیان لە شۆرشی ٥٧ی گەلانی ئێران‌دا کرد.

سمیناری یەکەم کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێکرد کە کۆرگێر ئاوڕدانەوەیەکی گشتیی لەسەر پێگەی چەپ‌و دەوروو ڕۆڵیان لە شۆرشی ٥٧ی گەلانی ئێران‌دا کرد.
بارودۆخی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی‌‌‌دا، شکستی هەمە لایەنی ڕەوتی چاکسازی دەوڵەتی بە تایبەتی پاش هەڵبژاردنی خولی دەیەمی سەرۆک کۆماری رژیم، پراوێز کەوتنی ئەو رژیمە لە ئاستی نێونەتەوەیی‌داو شیلگیرتر بوونی خەباتی هەمەلایەنەی خەڵکی ئێران‌ لە پێناوی دابین بوونی ئازادی‌و دێموکراسی‌و نەمانی ستەمی هەمەچەشن‌و پێویستی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی چەوسانەوە لەسەر خەڵکی ئەو وڵاتە، ناوەرۆکی سیمیناری مەحەممەد رەزا شاڵگونیان پێک دێنا.
لە رۆژی دووهەمی سمینارەکەدا، ناوبراو سەبارەت بە ١٦ی سەرماوەز رۆژی خوێندکارانی ئێران دوا. کۆڕگێڕ لە قسەکانی‌دا، ئاوڕی وەسەر دیرۆکی رۆژی خوێندکار دایەوەوو دەورو خەباتی ئەو توێژە لە خەڵکی وڵاتەکەمانی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سیستەمی دێکتاتۆڕی‌و تێکۆشان بۆ هاتنە دی ئازادی‌و دادپەروەری بەرز نرخاند کە دەیان کەس لە چالاکانی سیاسیی ئێرانی دەڤەری واشینگتۆن بەشداری ئەو سمینارانە بوون.

No comments: