ده‌ستی ڕه‌شی تاریکی بۆ جارێکی تر ئاسۆی کوردستانی ته‌نی‌و بۆ گه‌رم کردنی ته‌ندووری ئینتیخابات‌و هه ڵبژاردن، گه‌مه‌ی به بیر‌و ڕای گشتی کرد. له مه‌هابادی شاری پێشه‌واو کۆمار، به فریودانی خه‌ڵک بیر‌و زه‌ینی گشتییان به لاڕێ برد‌و له جاشێکی جهادی کشاوه‌رزی به ناوی موهه‌ندیس جه‌لالی مه‌حموودزاده که زیاتر له ده ساڵ فه‌رمانده‌ی مۆڵگه‌ی به‌سیج بووه، وێنه‌یه‌کی ئه‌هووراییان بۆ گه‌مارۆدانی ڕای گشتی ساز کرد. شانۆی ڕژیم ئه‌وه بوو که به فریودانی خه‌ڵک، ئه‌و دڵه پاکانه‌ی که هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم کرد بوو، بکێشنه سه‌ر سه‌ندووق‌و مه‌رگی ئۆپۆزسیۆن بسه‌لمێنن. به‌ڵام زۆر زوو خه‌ڵک له‌م هه‌ڵوێسته ئیحساسییه په‌شیمان بوونه‌وه‌و شانۆی ڕژیم به کارگه‌ردانی مه‌حموودزاده‌و یاریزانی عوسمانی
ئه‌حمه‌دی یه‌خه ئاخوندی به فریودانی خه‌ڵک بۆ ده‌سته چیله‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌زانن.
تێبینی: ئەم نووسراوەیەم لە لایەن کەسێکی دڵسۆزەوە لە نێو شاری مەهاباد بە دەست گەیشتوە.
رەحیم رەشیدی
No comments:
Post a Comment