Archive

Tuesday, May 21, 2013

بەرێز ئەحمەد تورک نەیتوانی بڕواتە نێو کۆشکی سپی












رەحیم رەشیدی

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی مای ٢٠١٣، لە واشینگتۆن، چاوم بە بەرێز ئەحمەد تورک سیاسەتوان و سەرۆکی کۆنگرەی جڤاتا دێموکراتیک و هێژا نەزمی گور نوێنەری شاری وان لە پاڕڵمانی تورکیە کەوت کە بە سەردانێکی فەرمی هاتونەتە ئامریکا تاکوو سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد لە تورکیە، لەگەڵ بەرپرسانی ئامریکایی ڕاوێژ بکەن.
لە وتووێژێک دا کە لەگەڵ ئەو بەرێزانە هەمبوو باسیان لەوە کرد کە ئامریکاییەکان پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی کورد و دەوڵەتی تورکیە دەکەن و هیواخوازن کە ئەم رەوتە بەرەوپێش بچێ.
شیاوی ئاماژەیە، ئەم دیدارە پاش سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیە رەجەب تەیەب ئەردۆغان دێت کە حەوتووی ڕابردوو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئامریکایی لە واشینگتۆن کۆبوەوە.
بە هۆی ئەوەی کە دڵی بەرێز ئەحمەد تورک بە "سەنسری دڵ" کار دەکات، لە کاتی چوونە ژوورەوەدا بۆ نێو کۆشکی سپی، هەموو کەرستەکانی پاراستن و پشکنین ئاژیریان کێشاوەو ئەم بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی کە وەڤدەکە نەتوانێ بڕواتە نێو کۆشکی سپی، لە ئاکام دا تیمی کۆشکی سپی لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا چاویان بە رێزدار تورک و گور کەوت. 
تێدەکۆشم لە داهاتوودا سەبارەت بە ئاکامی دیدارو چاوپێکەوتنەکانی وەڤدەکە زانیاری پتر بڵاو بکەمەوە.

No comments: