Archive

Wednesday, November 6, 2013

خولیای بازرگانانی جیهانی کۆبوونەوەی ئۆباما بۆ پێوەندی لەگەڵ کوردستان









رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن

لە کۆبوونەوەیەک دا بە بەشداری سەرۆکی ئەمریکاو سەدان کەس لە ساماندارانی دونیا، باسی گەشە و گرینگی پەیوەندی ئابوری وڵاتان بۆ پێشکەوتن هاتە گۆرێ.
باراک ئۆباما و جان کری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە وتاربێژانی سەرەکی و هەرە دیاری ئەو کۆبوونەیە بوون کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە واشینگتۆن بەرێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەدا، کە نوێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری دونیا تێیدا بەشدار بوون، سەرۆک ئۆباما سەبارەت بە گرینگی ئابووری ئەمریکا ئاخافت و داوای لە بازرگانان کرد لە پێناو گەشەی وڵات و پەرەدان بە سامانی خۆیان دا، پتر ڕوو بکەنە ئامریکا.
ناوبراو لەسەر ئەوە پێداگری کردوە کە ئەمریکا شوێنێکی ئەمن و ئەمانە بۆ کاری بازرگانی و چالاکی ئابوری و لە مبارەوە داوای کرد کە سامانداران و بیزنسمەنەکان بە خاترجەمی و دڵنیاییەوە کاری خۆیان بکەن و بەم جۆرە هەم خزمەت بە گەشە و پێشکەوتنی وڵات بکەن، هاوکات پەرە بە سامانی خۆشیان بدەن.
لە دووتوێی ئەو جڤینەدا، چەند کارناسی ئابوری و کەسایەتی ساماندار و خاوەن کۆمپانیای گەورەو سەرکەتوو لە بواری بیزنیس و بازرگانی دا، بیرو بۆچوونی خۆیان هێنایە بەرباس و باسیان لە ئەزموونی سەرکوتووی خۆیان کرد.
لۆئیس هۆرنیک، سەرۆکی بەشی گشتی کۆمپانیای جیهانی لۆئیس، جۆن شیپارد بازرگانی نێونەتەوەیی و لۆئیس هۆرنیک، سەرۆکی کۆمپانیای نێونەتەوەیی لۆئیس هۆرنیک، بە حەز و خولیاوە باسیان لەوە کرد کە خوازیارن لەگەڵ کوردەکان پێوەندیان هەبێ و ئەوشیان خستە ڕوو کە کوردستان مەڵبەندێکی زەنگین و دەوڵەمەندە و ئێستا ئیدی هەموو لایەک چاویان لەو هەرێمە بڕیوە و دەخوازن کە بۆ بەرهەم هێنان ڕوو لەو نێوچە بکەن کە کورستانی تێدا هەڵکەوتوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبرو سەرەتای مانگی نوامبر بەرێوەچوو، ١٢٠٠ کەس بە نوێنەرایەتی نزیک ٦٠ وڵاتی دونیا تێیدا بەشدار بوون.

No comments: