Archive

Saturday, November 2, 2013

لە کۆنفڕانسی واشینگتۆن دا پێگەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست تاوتوێ کرا







رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن

رێکەوتی ٢٨ی ئۆکتۆبر، نوێنەرایەتی واشینگتۆنی پارتی ئاشتی و دێموکڕاسی، ناسراو بە “ب.د.پ”، کۆنفراسێکی یەک رۆژەی لە واشینگتۆن بەرێوە برد کە لەودا، باس لە رۆڵی کورد لە چوارچێوەی ئاڵوگۆرەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست دا کرا.
سەرجەم بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە کە زۆربەیان کوردەکانی باکووری کوردستان بوون و لە نێویاندا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی حیزبەکە و نەزمی گور نوێنەری شای وان لە پاڕڵمانی تورکیە و زۆر کەسایەتی تورک و ئەمریکایی لایەنگری چارەسەر کردنی ئاشتیانەی پرسی کورد تێیدا بەشدار بوون و قسەیان کرد.
کۆمەڵێک کەسایەتی و سیاسەڤانی کوردیش کە بە هۆی جۆراوجۆر نەیانتونیبوو بەشداری ئەو کۆنفرانسە بن، لە رێگای سکایپەوە لێدوانی خۆیان پێشکەش کرد.
وتاربێژان بە گرینگییەوە باسی دەورو پێگەی کوردیان لە بەستێنی ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست دا دەکرد و پێیان وابوو کە یەکیەتیی نێوان کوردەکان بەردی بناغەی گەیشتن بە مافەکانیانە و دەبێ هەمووان لەو پێناوەدا تێبکۆشن. 
لەو کۆبوونەوەدا، کوردەکان، ئەمریکاییەکان و زۆر کەسایەتی تورکی لایەنگری پرسی کورد، لە ژوورێکی بینای ڕاگەیاندنی نەتەوەیی ئامریکا، پێکەوە باسیان لە دەورو رۆڵی کورد، لە بەستێنی ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراستی نوێ دا کرد...
شیاوی ئاماژەیە کە حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەوەی بە فەرمیی بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەعوەت کرابوون، لێ بە تێکڕا بەشداری کۆنفرانسەکەیان نەکرد. هۆکاری بەشداری نەکردنەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کات و دەرەتانی قسە کردنیان پێنەدراوە...

No comments: