Archive

Wednesday, April 23, 2014

به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، رێگه‌یان به‌ ئیسماعیل بێشکچی نەدا بچێته‌ ئه‌مه‌ریكا.



وێنە: سمایل بێشکچی

رەحیم رەشیدی/ واشنتن

بڕیار بوو لەسەر دەعوەتی کۆمەڵگای کوردەکانی ئەمریکا، چالاکوان و نووسەری تورک ئیسماعیل بێشکچی کە نێشتەجێی تورکیایە، بۆ بەشداری لە دوو سمیناردا لە واشینگتۆن و نیویۆرک، سەبارە بە پرسی کورد لە چەند کۆڕ و سیمیناردا بەشداری بکات، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئاسایشی فرۆکەخانەی ئیستانبوڵ پێی ڕاگەیەندرا کە ناتوانێ سەفەری ئەمریکا بکات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی فرۆکەخانەکە هیج چەشنە روونکردنەوەیەکیان بۆ بەرگرتن بە سەفەری بێشکچی و هاوڕێکانی بۆ دەرەوەی وڵات نەداوە.
شیاوی بە بیرهێنانەوەیە کە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، بەرپرسانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ترۆنتۆ لە کەنەدا، رێگەیان لە هونەرمنەدی رۆژئاوای کوردستان خەیرۆ عەباس گرت کە بڕیار بوو لە رێورەسمەکەکانی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دا بەشدار بکات. ئەوەش بوترێ کە بەشێکی زۆر لە چالاکڤانانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کە پێشتر لە کۆڕو بۆنه‌كانی PKK بەشداریان کردووە تا ئێستا ناتوانن سەفەری ئامریکا بکەن کە دیارترینیان شڤان پەروەرە کە چەند ساڵ لەمەبەر بۆ بەشداری لە رێورەسمی دووی رێبەندان دا بە هەمان شێوە رێگری لێکرا. بەڵام ئەوە یەکەمین جارە کە کەسایەتیەکی وەکوو بێشکچی رێگری لێدەکرێ بۆ ئەوەی سەفەری ئەمریکا بکات.

No comments: