Archive

Tuesday, April 15, 2014

کار دەکرێ بۆ ئەوەی مەکسیک جینۆسایدی کورد بە فەرمیی بناسێ


 


رەحیم رەشیدی (باسنیوز) مەکسیک 
 
بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ وڵاتی مه‌كسیك سیمینارێك له‌ باره‌ی شاڵاوی جینۆسایدی ئه‌نفال ده‌كرێت.
لە کۆڕەکەدا كه‌ لە مۆزەخانەی بیرەوەری و ددانبەخۆداگرتنی مەکسیکۆ سیتی پێته‌ختی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تایبەتە بە پاراستنی ئاسەوارەکانی جنۆساید کە لە دونیا رووی داوه‌، پتر لە ١٠٠ کەس لە مامۆستا، قوتابی و لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین بەشدار بوون و ئامادەبووان پێیان وابوو کە ئەمە هەنگاوێکی باشەو درگایەکی نوێیە لە وڵاتی مەکسیکدا بە رووی کوردا کراوەتەوە.
لەو سیمینارەدا  مامۆستای زانستگا و کوردناسی ئەمریکایی مایکەڵ گانتێر لەگەڵ دوکتۆر پەری قەرەداخی سەرۆکی رێکخکراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا، وتاریان سەبارەت بە پرۆسەی ئەنفال و جنۆساید کردنی نەتەوەی کورد پێشکەش کرد و وڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە.
 لە کۆڕەکەدا كه‌ پتر لە ١٠٠ کەس لە مامۆستا، قوتابی و لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین بەشدار بوون و ئامادەبووان پێیان وابوو کە ئەمە هەنگاوێکی باشەو درگایەکی نوێیە لە وڵاتی مەکسیک دا بە رووی کورددا کراوەتەوە. 
کاڕۆل پورنهۆبێر رۆژنامەوان و نووسەی کتێبی "مەرگی قاسملووی کورد"، کە ئامادەی سیمینارەکە بوو وتی: "مەکسیک وڵاتێکی گەورەی و کاریگەری ئەمریکای لاتینە و ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە لە بەردەم کورددا کە مێژووی خەبات و خواستەکانی خۆی و ئەو کارەساتانەی بەسەری هێنراوە بە ئەمریکای لاتین بناسێنێت".
 هاوکات وەرێخەری سیمینارەکە، مامۆستای زانکۆ مانوئەل فەرەز، کە پەڕتووکێکی بە زمانی ئیسپانیایی لەسەر کورد ئامادە کردوە، ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدرێ لەو موزەخانە نێونەتەوەییەدا، ئاسەوارەکانی جنۆساید و پرۆسەی قرکردنی بە کۆمەڵی کوردیش پتر بە دونیا بناسێندرێت و هاوکات کار دەکرێ بۆ ئەوەی کە وڵاتی مەکسیک جنۆسایدی کورد بە فەرمیی بناسێت. پێویستە بگوتری کە، بۆ یەکەمین جارە لە وڵاتی مەکسیک کۆڕێک لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە بەرێوە دەچێت کە کۆمەڵێک مامۆستا و قوتابی لێکۆڵەری ئەمریکای لاتین تێیدا بەشدارن. ئێستا ئیدی کوردەکانیش چاوەڕوانی ئەوەن بە هەوڵ و تەقەلای دۆستەکانیان، مەکسێک وەکوو بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی، جنۆسایدی کوردەکان بە فەرمیی بانسێت بۆ ئەوەی لە موزەخانەیەکی گرینگی ئەوتۆدا، شوێنێک بۆ جنوسایدو ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەی کوردستان دا هاتوە تەرخان بکرێت.

No comments: