Archive

Monday, April 7, 2014

لە زانکۆی ماریودی ئەمریکا کۆرێک سەبارەت بە کورد بەرێوەچوو



رەحیم رەشیدی- واشنگتن
بە دەستپێشخەری یانەی قوتابیانی کورد لە زانکۆی ماریوودی ئەمریکا کۆڕێک سەبارەت بە کورد بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە دەسپێشخەری یانەی قوتابیانی کورد لە زانکۆی ماریوود ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆ و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسیی و زانستی ئەمریکی و قوتابییانی چەندین وڵات و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە واشنگتن بەشدار بوون، تیایدا چەندین وتار سەبارەت بە کورد و کوردستان پێشکەش کرا.
کۆڕەکە بۆ خستنەڕووی داخوازییەکانی کورد بە نەتەوەکانی دیکە و ناساندنی کورد و کوردستان بە گشت جیهان رێکخرابوو.
شیاوی باسە، 15 قوتابی پرۆژەی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ماریودی شاری سکارتۆنی پەنسەلڤینیا دەخوێنن، ئەمەش زۆرترین رێژەیە کە لەم زانکۆیەدا وەرگیراون.
رۆڵ و کاریگەری ئەو قوتابییانە بۆ رێکخستنی کۆڕەکە کە لەپێناو ناساندنی کولتوور و کەلەپووری کوردستانە بەرچاوتر لە زانکۆکانی دیکەی ئەمریکایە.
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی سەبارەت بە پرسی نەتەوایەتی و گرنگی پێدانی هەرێمی کوردستان بە پرۆسەی خوێندن پێشکەش کرد.
بڕیارە لە رۆژانی 11-13ی نیسانی 2014، زانکۆی ماریود کە یەکێکە لەو 23 زانکۆیەی ئەمریکا بەشداری لە پرۆژی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات کە لەو رێگەیەوە قوتابیان وەردەگیرێن و رەوانەی دەروەوی وڵات دەکرێن.
پشبینیش دەکرێ زانکۆی ماریود زۆرترین رێژەی قوتابیان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا وەربگرێت.

No comments: