Archive

Wednesday, April 23, 2014

لە نەشڤیل کۆبوونەوەیەک لە بارەی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق ساز کرا




رەحیم رەشیدی/ نەشڤیل

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال کۆبوونەوەیەک بۆ رەوەندی کوردی سازکرا
لەو کۆبوونەوەدا یاساو رێسای هەڵبژاردنەکە بۆ ئامادەبووان شی کرایەوە لە بارەی گرینگی ئەو هەڵبژاردنە بۆ باشوری کوردستان قسەی کرا و داوای لە کوردەکان کرا کە بە شێوەیەکی چالاک لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری بکەن.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، وڵامی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.
پێویستە بگوترێ کە شانەو رێکخستنەکانی حیزب و رێکخراوە عێرقییەکان بە گشتیی و کوردەکانی باشوری کوردستان بە تایبەتی لە ئەمریکا، بە شێوەیەکی چالاک و بەرنامە بۆ دارێژراو خۆیان بۆ دەنگدان ئامادە دەکەن کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی چواردا بەرێوە بچێ.
شیاوی ئاماژە بۆ کردنە کە پتر لە دە هەزار کورد لە ولایەتی تێنێسی و لە شاری نەشڤیل دەژین ئەمەش وای کردوە کە کوردەکان شێلگیرانە گرینگی بەو دەڤەرە بدەن.

No comments: