Archive

Friday, September 11, 2020

نوێنه‌ری كوردستان24 له‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی تیمی به‌ڕێوبه‌رانی رێكخراوی په‌یامنێرانی بیانی له‌ ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:


نوێنه‌ری میدیایی كوردستان 24 ئه‌مه‌ریكا، ره‌حیم ره‌شیدی، وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی په‌یامنێرن و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان هه‌ڵبژێردرا، كه‌ ژماره‌یان 300 میدیاكاره‌.
ئه‌و رێكخراوه‌‌، ساڵی رابردوو له‌ نیویۆرك دامه‌زراوه‌ و نووسینگه‌ی له‌ واشنتن و لۆس ئه‌نجلۆس هه‌یه‌ و ساڵانه‌ چالاكی تایبه‌ت به‌ كایه‌ی میدیای ئه‌نجامده‌دات و ئه‌ندامه‌كانی به‌ ته‌كنیكی نوێی میدیا ئاشنا ده‌كات.
ره‌حیم ره‌شیدی، ته‌نیا كورده‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌، بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری و ژماره‌ی ده‌سته‌كه‌ 10 میدیاكاره‌.
رێكخراوه‌كه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، ره‌حیم ره‌شیدی، پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و هاوكات شیعر به‌ زمانی كوردی ده‌نووسێت.
باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای به‌جێهێشتنی ئێران، ره‌شیدی له‌ سوید گیرساوه‌ته‌وه‌ و دواتر چووه‌ته‌ فه‌ره‌نسا و له‌ 2010ه‌شه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت و هاوكات په‌یامنێری كوردستان تی ڤی و زاگرۆس عه‌ره‌بییه‌.

No comments: