بەڕێز رەحیم ڕەشیدی لەگەڵ ئەوەی دەزانین کار‌و چالاکیت زۆره، بەڵام کاتت پێداین ئەم وتوێژە ئەنجام بدەین، وەکوو دەستەی کارگێری لاوان، لە لایەن بەرێوەبەرانی گۆڤار‌و خوێنەرانەوە سپاست دەکەین و ماندوو نەبونیت پێدەڵێین.
پێمان خۆشە ھەندێک ئه‌زموونی خۆت لە ڕێگای ئەم وتووێژە بە لاوانی کوردستان و بە تایبەت لاوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بگەیەنین. لەو ڕاستایەدا یەکەم پرسیارمان ئەوەیە:
١- لە کوێ لە دایک بوویت و خوێندنت تا کوێ بردووە؟
مسته‌ر كورد:
زۆر سپاس بۆ ئێوه‌و هیوام وایه سه‌ركه‌وتوو بن. ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ١٩٧٩ی زایینی له ئاوایی مه‌رخوز سه‌ر به شاری سه‌قز له دایك بووم. تاكوو ساڵی ١٣٧٥ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩٩٦ی زایینی، كه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا بوومه پێشمه‌رگه، درێژه‌م به خوێندن داوه، تاكوو قۆناغی دیپلۆمم خوێنده‌وه. دواتر له ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت له سوید‌و ئه‌مریكا درێژه‌م به خوێندن داوه.
٢-چۆن بوو ھاتیتە ناو ڕیزەکانی حیزب، لە ناو حیزب‌دا لە چ بەشێک کارت کردووە؟
مسته‌ر كورد: بێ گومان حیزبی دێموكرات وه‌كوو ده‌سمایه‌یه‌كی گرینگی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ هه‌موو كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر شیاو‌و جێگای بایه‌خه. هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه‌و به هۆی نفوز‌و خۆشه‌ویستی حیزب له نێو خه‌ڵك و نێوچه‌ی ئێمه، ئاسایی بوو بۆ خه‌بات دژی بێدادی و وه‌ستانه‌وه له ئاست سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران دژی كوردستان، ریزه‌كانی حیزب بۆ تێكۆشان هه‌ڵبژێرم، سه‌ربه‌رزم رۆژێك له رۆژان چه‌كی پڕ له شانازی پێشمه‌رگایه‌تیم له شاندا بوه.
له حیزب دا له رادیۆ ده‌نگی كوردستان، به‌شی ئاموزشی سكرتاریا و چه‌ند شوێنی دیكه كارم كردوه. له ده‌ره‌وش وێرای به‌رپرسی لاوان له وڵاتی سوید‌و دواتر نوێنه‌ری لاوان له ده‌ره‌وه، كارم كردوه‌و له‌و ماوه‌ش دا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حیزب بووم.
دواتر له تیشك تی ڤی له پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری، هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری ده‌نگوباس، پاشان وه‌كوو به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه، بێژه‌رو نووسه‌ری تیشك نزیك به ٥ ساڵ له پاریس كارم كردوه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی ١٠ ساڵ له ئه‌مریكا ئه‌ندامی كۆمیته بووم و تێكۆشاوم و نوێنه‌ری حیزب بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ و هه‌روه‌ها به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئێرانی و كوردستانییه‌كان بووم...
٣-لە باری پەروەردە کردنی حیزبیەوە، ئه‌زموونە کاریەکانت تا چ ڕاده‌یه‌ك کاریگەری لەسەرکەوتنەکانت ھەبووە.؟
مسه‌ر كورد: ژیان له حیزبێكی وه‌كوو دێموكرات دا كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری تێدا كۆبۆته‌وه، گشت پێكهاته ئایینییه‌كانی تێیدایه، خۆی له خۆی دا ئه‌زموونێكی پڕ بایه‌خ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌كرێ مرۆڤ بیكاته تێشووی فێر بوون و خۆپێگه‌یاندن. له پاڵ ئه‌مانه‌دا كاری به كۆمه‌ڵ له هه‌ناوی خۆی دا توانا‌و هێزی مرۆیی تاكه كه‌س گه‌شه پێده‌دات.
ساڵی په‌یوه‌ست بوونم به حیزب، چوومه ده‌وره‌ری سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه (سیاسیی-چه‌كداری)، دواتر له ده‌وره‌ی ده‌رمانیدا به‌شداریم كردوه‌و ماوه‌یه‌ك وه‌كوو كادری ده‌رمانی كارم كردوه.
٤-چۆن بوو بیرۆکەی چوونە دەرەوەت بۆ ھاتە پێش و خۆت وڵاتی دووهه‌مت ھەڵبژارد یان ھەر ڕێکەوت بوو.؟
مسته‌ر كورد: له ڕاستی دا هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئێمه له دۆخ و هه‌لومه‌رجێكی ناچاری دا بوو. سه‌رده‌مێك بوو كه خه‌باتی ئێمه به هۆی ئالوگۆره‌كانی نێوچه، شه‌ڕی ئه‌مریكاو عێراق، هه‌روه‌ها هاتنه خواری حیزب له قه‌ندیل و جێگر بوون له كۆیه‌و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خه‌باته‌كه‌مان تووشی ستی و لاوازی ببوو. ئێمه له ژێر هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامی تیرۆر‌و رفاندندا بووین به بێ ئه‌وه‌ی ئیزن و ده‌ره‌تانی وڵامدانه‌وه‌مان هه‌بێ. شه‌ری براكوژی له هه‌رێمی كوردستان و دۆخی خراپی دارایی و ئابوری خه‌ڵك له‌و كاته‌دا زۆر بوار‌و ده‌رفه‌تی بۆ كۆماری ئیسلامی له دژی ئێمه خولقاندبوو. ئه‌مه وای كرد سه‌دان بنه‌ماڵه‌و كادری به ئه‌زموون وه‌كوو ناره‌زایه‌تییه‌ك له‌و دۆخه، په‌نا بۆ شوێنێك ببه‌ن كه پارێزراو بن. به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دام رێگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ی له رێگای ئوردۆنه‌وه داخست، ناچار بووین ساڵی ٢٠٠٠، هه‌زاران كه‌س، روو له توركیا بكه‌ین، دواتر هه‌ر كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ره‌و وڵاتێك گوازرایه‌وه. ساڵی ٢٠٠٢ به فه‌رمیی له توركیاوه وه‌كوو په‌نابه‌ر وه‌رگیرام و چومه سوید، ٢٠٠٦ له‌سه‌ر داوای حیزب رۆیشتمه پاریس، دواتر له ٢٠١٠دا له واشنگتن گیرسامه‌وه.
٥- جەنابت وەکو ڕۆژنامه‌وانێكی چالاک و بوێر له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به مستەر کورد ناسرای، ئه‌م بابه‌ته له ئاستی جیهانی دا زۆر ده‌نگیدایه‌وه‌و بویه هۆكاری پێشكه‌وتن و ناسرانی زۆرتری پرسی كورد، ده‌كرێ ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانت قسه‌مان بۆ بكه‌ی؟
مسته‌ر كورد: زۆر سپاس بۆ گه‌وره‌یتان. به‌ڵێ هه‌ر وه‌كوو بۆ خۆتان باشتر ده‌زانن، رێكه‌وتی ٢٦ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له چوارچێوه‌ی كۆری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دا له نیویۆرك، ناز ناوی مسته‌ر كوردی بۆ من به‌كارهێنا؛ ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ئاستی جیهانی دا به دوای خۆی دا هێنا. خۆشحاڵم ئه‌و ده‌رفه‌ته بوویه هۆكاری پتری ناساندنی دۆزه ره‌واكه‌مان. بێ گومان بۆ ئێمه كه هه‌موو كات ناسنامه‌مان پشگوێ خراوه، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاتی دونیاوه، په‌یامێكی سیاسییه‌و دداننان به نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌ی ئێمه‌یه، هه‌ر بۆیه‌شه تاكوو ئێستا مێدیاو رۆژنامه‌وانی دژه كورد له هه‌موو جێگایه‌ك دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن.
به قوڵی باوه‌ڕم وایه كه یه‌كێك له رازه‌كانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ر پیشه‌و پله‌یه‌ك دا، باوه‌ر به خۆ بوون و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و پیشه‌یه...
٦-لەگەڵ ئەوەی لە ئەمریکا دەژی و پێگه‌و دۆخێکی باشت ھەیە بەڵام ھیچ کات لە حیزب دانەبڕای و لێبڕاوانە بە قەڵەم، ماڵ و گیان پشتگیری حیزب بووی، ھۆکاری ئەم ھۆگریە قوڵه‌ت بۆ حیزبی دێموكرات له چیدایه؟
مسته‌ر كورد: سپاس و پێزانینمهه‌یه بۆ ئه‌و روانگه‌و بۆچوونه‌تان ده‌رباره‌ی خۆم. هیوام وایه بتوانم به‌و شێوه بم كه ئێوه باستان كردوه. هه‌ر وه‌كوو پێشتر وتم، حیزبی دێموكرات سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنی خه‌ڵكی كوردستانه‌و به‌ری ره‌نجوخه‌بات و قوربانیدانی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌و چرای گه‌شی هیوابه‌خشی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له حاڵی خه‌بات بۆ رزگاری و ئازادییه. ئێمه له‌و قوتابخانه‌دا چاومان كرایه‌وه‌و فێر بووین كه باشتر بژین، جوانتر بیر بكه‌ینه‌وه، شێلگیرتر بۆ ده‌ستبه‌ر بوونی ئازادی تێ‌بكۆشین.
به گشتیی مرۆڤ به وه‌فاوه جوان و پڕ رێزتره. ڕه‌وا. نیه له ته‌نگانه‌دا روومان له حیزب، له فه‌رعانه‌دا پشتی تێبكه‌ین. ئه‌م هه‌سته به‌رده‌وام پاڵپێوه‌نه‌رم بوه كه خۆم له رێره‌وی ئه‌و خه‌باته‌دا ببینمه‌وه‌و ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هاتبێ هه‌وڵمداوه وه‌كوو ئه‌ركی سه‌رشانم جێبه‌جێی بكه‌م. ئه‌مرۆ خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی كورد فره ڕه‌هه‌نده‌و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بخوازێ ده‌توانێ له هه‌موو كات و ده‌رفه‌تێكدا، به گوێره‌ی ئیمكان و ده‌ره‌تانی به‌رده‌می خزمه‌ت به ئامانجه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات. تێكۆشان شانبه‌شانی خه‌باتگێرانی دێموكرات هه‌رده‌م هه‌ستی ته‌ژی له سه‌ربه‌رزی و شانازی به مرۆڤ ده‌به‌خشێ...
٧- تكایه وتەی كۆتایتان بۆ لاوان چییە؟
مسته‌ر كورد: لاوان هێزی بزوێنه‌ری جڤات و خوێنی پڕ جۆشی شاده‌ماری جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆرانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هۆی بارودۆخی زاڵ و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمانڕه‌وا، هه‌نووكه لاوانی ئێمه له كوردستان له پله‌و پێگه‌یه‌كی شیاوی ژیانی لاویه‌تی خۆیاندا نین، هه‌ر بۆیه ده‌بێ ئه‌و راستییه له هه‌موو كات باشتر تێبگه‌ن، بۆ قوتار بوون له‌و دۆخه ناله‌باره، ده‌بێ و پێویسته له لایه‌ك خۆیان باشتر‌و تۆكمه‌تر له پێشوو رێكبخه‌ن و پشتوپه‌نای یه‌كتر بن، له لایه‌كی دیكه‌وه له‌و كه‌ره‌سته كه‌م و ده‌رفه‌ته به‌رته‌سكه‌ی بۆیان ده‌خولقێ، به باشترین شێوه كه‌ڵك وه‌رگرن و خۆیان به چه‌كی زانست و وشیاری ته‌یار بكه‌ن تاكوو له‌م رێگاوه باشتر راسته‌رێی رووداوه‌كان ببیننه‌وه‌و هیوادارتر له هه‌موو كات بۆ گۆران له قازانجی خۆیان و خه‌ڵكه‌كه‌یان درێژه به خه‌باتی فره ڕه‌هه‌ند بده‌ن و دڵنیابن كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه.
لاوان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه ده‌بێ له پێوه‌ندییه‌كی باشتردا بن و پێكه‌وه ئالوگۆری بیرورابكه‌ن تاكوو خه‌بات بۆ ئازدی به‌گوڕترو به‌ربڵاوتر بكه‌ن و له ئاكامدا چۆپی كێشی ره‌شبه‌ڵه‌كی سه‌ركه‌وتن بن.
پێكهێنه‌ری وتووێژ: ژیلا ساڵحی
No comments:
Post a Comment