ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی 22ی مانگی 9، سه‌رۆك تره‌مپ لە وتارێكی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا كه له 75مین كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌ش كرا، په‌رژایه سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مریكا وه‌كوو پێشه‌نگی داكۆكی له ئازادی ده‌مێنێته‌وه. تره‌مپ له‌م باره‌وه رووی كرده رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وتی: "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووەکان خوازیاره ببێته ڕێکخراوێکی کاریگەر، ئەوا پێویستە تیشک بخاتە سەر کێشە ڕاستەقینەکان. ئەوانەش بریتین لە: تیرۆریزم، سەرکوت کردنی ژنان، کۆیلەی سێکسی، کار پێکردنی زۆرەملێ، قاچاخچێتی ماده هۆشبه‌ره‌كان، قاچاخچێتی بە مرۆڤ، زۆرداری ئایینی، پاکتاوکردنی ڕەگەزی دژی ئایین و کەمایەتییه‌كان."
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا باسی له ئێران كرد‌و له‌م بازنه‌دا رایگه‌یاند: " ئێمه له ڕێککەوتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران کشاینه‌وه، سه‌رله نوێ سه‌زاكانمان دژ به ئێران كارا كردۆته‌وه، چوونكه ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆره له جیهان دا. ئێمه گه‌وره‌ترین تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی واته قاسم سوله‌یمانیمان له ناو برد."
تره‌مپ له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی قسه‌كانی دا ده‌رباره‌ی داعش ئاخافت و وتی: "ئێمە خەلافەتەکەی داعشمان به یه‌كجاری لە ناو برد‌و ئەبوبەکر بەغدادی دامەزرێنەری رێكخراوه‌كه‌مان كوشت."
تره‌مپ ده‌رباره‌ی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین وتی: "ڕێککەوتنی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب ده‌بێته هۆكاری ده‌ركه‌وتنی خۆرێکی نوێ بەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاو لەم وڵاتانە دەکەن و چیتر لەسەر لم خوێن نارێژرێت."
به‌شی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك ده‌رباره‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا بوو كه تێیدا ره‌خنه‌ی له وڵاتی چین گرت و له‌م باره‌وه وتی: "به دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وڵاتی چین هەمو گەشتە نێوخۆییەکانی خۆی ڕاگرت، كه‌چی لە هەمان کاتدا رێگای ده‌دا گەشتی ئاسمانی لە چینەوە بۆ وڵاتانی جیهان له ئارادا بێ، ئه‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه‌ی به جیهاندا بڵاوكرده‌وه. هه‌روها چین و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی كه چین کۆنترۆڵێكی به‌رچاوی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا هه‌یه، له ده‌سپێكه‌وه ڕایانگەیاند هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانی بدات نه‌خۆشیه‌كه له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه بوو، دواتر وتیان ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی تووشبوونیان تێدا نییە په‌تاكه بڵاو ناکەنەوە، هه‌ر بۆیه پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان چین سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی بەرپرسیار بکات."
سه‌رۆك له به‌شه‌كی دیكه‌ی قسه‌كانی دا ده‌رباره‌ی ساز بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاخافت و وتی: "هه‌نووكه لە دوا قۆناغی تاقیکردنەوەکانداین. دواتر دەستدەکەین بە دابەش کردنی ڤاكسێنه‌كه. ڤایرۆسەكه تێكده‌شكێنن و سنورێکی بۆ داده‌نێین..."
سه‌رۆك لە به‌شێكی دیكه‌ی وتارەکەیدا له هه‌مبه‌ر كێشه‌كانی ژینگە، وڵامی دژبه‌رانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی پار واشنگتن له ڕێککەوتنی ژینگەی پاریس كشاوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا له هەمو وڵاتانی ئه‌ندام پتر گازی کاربۆنی کەم کردۆتەوە.
تره‌مپ له دڕێژه‌دا ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی چین له‌م به‌ستێنه‌دا گرت و وتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی ژینگه هێرش دەکەنە سەر ئەمەریکا نازانن چین لەم بارەیەوە چ ده‌كات، چین ساڵانە به میلیۆنان تۆن نایلۆن، خۆڵ و خاشاک دەکاتە نێو ئۆقیانوسەوە. ئه‌و گازه‌ی كه چین ژینگه‌ی پێ پیس ده‌كات نزیك به دوو به‌رانبه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكایه."
No comments:
Post a Comment