ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 30ی مانگی 8، جارێد كۆشنه‌ر ڕاوێژكاری پله‌به‌رزی سه‌رۆك تره‌مپ، هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌ۆرك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، ئاشكرای كرد كه بوار ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، هاوچه‌شنی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن.
تاكوو ئێستا، میسر‌و شانشینی ئوردون، دوو وڵاتی عه‌ره‌بی بوون به شێوه‌ی ئاشكرا پەیوەندی دیپلۆماسی‌یان لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل دا هه‌بوو.
كوشنەر لە قسه‌كانی دا باسی له‌وه كرد رێكه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ده‌سكه‌وتێكی دیرۆكیه‌و له پێناوی ئاشتیدایه و ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته بوژانه‌وه‌ی ئابوری، خولقاندنی ده‌رفه‌تی كار، سه‌قامگیری ئاسایش و دینیش دێنێته ئاراوه.
لێدوانه‌كه‌ی كۆشنه‌ر له كاتێكدایه، بۆ یه‌كه‌مین جاره وه‌ڤدێكی فه‌رمیی ئێسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، چۆته ئه‌بوزه‌بی.
هه‌روه‌ها رۆژێك به‌ر له چۆنی شانده‌كه‌ش، ئه‌بوزه‌بی كۆی كۆتوبه‌نده‌كانی دژ به ئورشه‌لیم هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو، لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، "جارێد کوشنەر راوێژکاری سەرۆک تره‌مپ، هه‌روه‌ها نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئەیڤی بێرکۆڤیچ وێڕای شاندەکەی ئیسڕائیل کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسڕائیل موئیر بن شبات سه‌رۆكایه‌تی دەکات، ده‌چنه ئه‌بوزه‌بی."
رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئاشكرای كرد، محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات رێككه‌وتوون.
ئه‌م هه‌واڵه له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و هاوسۆز و دژبه‌رانی زۆر زوو ده‌ركه‌وتن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، به گه‌شتێكی دیپلۆماسی چوه وڵاتانی ئیسرائیل، بەحرێن، ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌روه‌ها سوودان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
رێگریكردن له فراوانخوازی هەژموونی ئێران، ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل و په‌ره‌پێدان به پرسی ئابووری ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئەمه‌ریکاو ئیسرائیل، ناوه‌ڕۆكی ته‌وه‌ره سەرەکییه‌كانی کۆبوونەوەکانی مایک پۆمپیۆ لەگەڵ ڕێبه‌رانی ئەو وڵاتانه بوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، له واشنگتن، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، رێكه‌وتنی به‌رفراوانی نێوان ئێسرائیل و ئیمارات به فه‌رمیی له كۆشكی سپی، واژۆ بكرێ.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment