ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هاووڵاتیه‌كی ئه‌وروپایی دادگایی كرد و ده‌سبه‌سه‌ركرد به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی و هاوكاریكردنی ئێران.
رۆژی سێشه‌ممه، رێككه‌وتی 1ی مانگی 9، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد هاووڵاتییه‌كی بریتانیا، به ناوی كالین فیشه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌و ناوبراو ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
فیشه‌ر هه‌وڵی دابوو تاكوو كه‌لوپه‌لی یاساخ بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێران بگوازێته‌وه، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌ورووپاییه به گوێره‌ی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له ئه‌مریكا، ددانی به تاوانی خۆیدا ناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌مان به‌یاننامه، فیشه‌ر پاش سه‌فه‌ر له ئیماراته‌وه بۆ ویلایه‌تی فلۆریدا، له لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
فیشه‌ر ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له دادگادا ددانی به‌وه‌دا ناوه كه له سه‌ره‌تای مانگی 10ی ساڵی 2017، تاكوو مانگی 8ی 2020، له بواری پێشلكردنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ئێران چالاك بووه‌و كاری كردووه.
كالین فیشه‌ر به‌وه تاوانباركراوه كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه تاكوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی بواری دابین كردنی وزه كه تێچوكهی نیو میلیۆن دۆلاره، له ئه‌مریكاوه بكرێ و به رێگای قاچاخ بباته ئێران، كه‌ره‌سته‌كه ده‌كارێ وزه بۆ پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران دابین بكات.
هه‌ر گرێ‌دراو به‌م باسه‌وه كۆشنه‌ر ڕاوێژكاری كۆشكی سپی و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له نوێترین لێدوانیاندا باسیان له‌وه كردوه سیاسه‌تی "زۆرترین گوشارەکان" بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئێران داناوه‌و چاوه‌رێ ده‌كرێ تاران له‌به‌ر خراپی باری دارایی به هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستاندن بكات و له ئاكامدا مل بۆ خواسته‌كانی ئه‌مریكا بدات.
رۆژی سێشەممە 8-5-2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوكی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک راگەیاند، کە لە هاوینی 2015 لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما واژۆکراوه.
پاش هاتنه‌ده‌ری ئه‌مریكا له رێكه‌وتنه‌كه به‌ره به‌ره واشنتۆن گه‌مارۆی قورس و كاریگه‌ری خستۆته‌سه‌ر تاران و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری بنه‌ڕتی بێ به‌ها بوونی تمه‌نی ئێرانی و داڕمانی ئابووری ئه‌و وڵاته.
#مسته‌ر_كورد
Archive
-
▼
2020
(426)
-
▼
September
(30)
- هاتنم بۆ ئه‌مریكا
- چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان باید...
- داخستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو دواین كا...
- هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و دووهه‌مین ساڵوه...
- كێشه‌كانی نێوان به‌غداو واشنگتن و پێگه‌ی كوردستان
- تره‌مپ و ده‌ساوده‌ست كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له...
- ئه‌مریكا له جیهاندا به پێشه‌نگی داكۆكی له ئازاد...
- President Barzani: We do not bow down!
- ماڵئاوا پیاوه جوانه‌كه‌ی نیشتمان!
- كانی زوڵاڵی گشت وهزهكان
- نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شداری رێكه‌و...
- پرسی كشانه‌وه‌و نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ل...
- ئێران هه‌وڵی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌دا
- وه‌رزی بێ باوكی
- زێده‌خوازی ئێران ئسرائیل و عه‌ره‌بی یه‌كخست
- Nûnerê Kurdistan24 li Amerîkayê bû endamê rêveberi...
- ترسی ئێران و توركیا له رێكه‌وتنی عه‌ره‌ب_ئیسرائیل
- ژیان بەدەم زریانەوە
- واشنگتن و پاریس له هه‌مبه‌ر به‌یروت هاودید
- ڕێكه‌وتنی به‌حره‌ین_ئێسرائیل هه‌نگاوێكی نوێ دژی ئێران
- نوێنه‌ری كوردستان24 له ئه‌مریكا ده‌بێته ئه‌ندامی...
- شرۆڤه‌ی رووداوه‌كان له ماڵ باڵوێز زه‌ڵمای خهلیزا...
- میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و چاوهرانییهكانی ئه‌م...
- داواكەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مستەر كورد
- رۆژنامه‌نووسی كورد ره‌حیم ره‌شیدی سه‌ردانی بان كرد
- ئه‌مریكا هاووڵاتیه‌كی بریتانی له‌به‌ر هاوكاریكردنی...
- رێكه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل و پرسی دیله‌كان...
- ئیسرائیل و ئیمارات پەیوەندییەكانیان پتەو دەكەن
- وتووێژی گۆڤاری لاوان لەگەڵ ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو به...
- كۆشكی سپی له چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی نێوان ئیسرائیل ...
-
▼
September
(30)
Thursday, September 3, 2020
ئه‌مریكا هاووڵاتیه‌كی بریتانی له‌به‌ر هاوكاریكردنی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرد.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment