ماڵئاوا پیاوه جوانه‌كه‌ی نیشتمان!
هه‌موو جارێك كه ده‌چوومه‌وه وڵات و رێگام ده‌كه‌وته بنكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له هه‌ولێر، ده‌توانم بێژم له‌وێ زۆربه‌ی كاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ كاك قه‌وه‌ت تێپه‌ڕ ده‌كرد. باسی پێشمه‌رگایه‌تی، ژیان، دڵدارییه له بن نه‌هاتوه‌كه‌ی بۆ خه‌ج و زۆر قسه‌وباسی پڕ له رێز‌و خۆشه‌ویستی دیكه كۆره‌كه‌ی گه‌رموگوڕتر ده‌كردین. "بابه‌كه‌م" هه‌رده‌م وێردی سه‌رزای كاك قه‌وه‌ت بوو.
جوان له بیرمه دواین جار، به دڵێكی پڕ له حه‌سره‌ته‌وه بۆی باس كردم بڕیاریان داوه بچێته‌وه كۆیه، داوای لێكردم له‌گه‌ل به‌رێز كاك مسته‌فا هیجری قسه بكه‌م تاكوو نه‌ینێرنه‌وه بۆ كۆیه، هه‌ر ئه‌و كات په‌یامه‌كه‌م گه‌یاندو جه‌نابی كاك مسته‌فا له وڵامدا فه‌رمووی كاك قه‌وه‌ت ده‌بێ پشوو بدات و بحه‌سێته‌وه، له كۆیه شوێنكی تایبه‌تی بۆ به‌ساڵداچوه‌كان ته‌رخان كراوه، ئه‌وان ده‌بێ به باشی خزمه‌ت بكرێن. دواتر پێم وته‌وه كاك مسته‌فا ئاوای فه‌رموه‌و منیش له‌گه‌ڵ جه‌نابیان هاوڕام. كه‌چی كاك قه‌وه‌ت به‌و ته‌مه‌نه‌وه، ماندوویی نه‌ده‌ناسی و پێ خۆش بوو له بنكه‌ی هه‌ولێر بمێنێته‌وه‌و درێژه به خزمه‌ته‌كانی بدات. ئه‌و نموونه‌ی مرۆڤێكی ساكار، فیداكار، راستگۆ‌و به بیروباوه‌ر بوو.
ماڵئاوا بابه‌كه‌م.
كاكه قه‌وه‌تی خۆشه‌ویست، یادی ئازیزت له دڵماندا زیندوه‌و ساده ژیانت وانه‌یه‌كه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان...
یادت هه‌رمان و كاروانی خه‌بات ئاوه‌دان
وڵات سڵامه‌ت و پێشمه‌رگه سه‌رساخ!
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment