43 سیناتۆر، له هه‌ر دوو حزبی كۆماری و دیموكرات و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ، نامه‌یه‌كیان واژوو كردوه‌و داویانه‌ته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ تاران‌دا بێنێته ئاراوه‌و به بیریان هێناوه‌ته‌وه كه پشتیوانی تاران له تاقمه تیرۆریستییه‌كان، له ناویان دا گروپه‌كانی شیعه، كه په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ده‌ن مه‌ترسیین بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
سیناتۆره‌كان، له نامه‌كه‌دا داوایان له بایده‌ن كردوه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌بێت چالاكی ناووكی، به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالستیك، چالاكی دنه‌ده‌رانه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن تارانه‌وه، له‌به‌رچاو بگیرێ.
له نامه‌ی سیناتۆره‌كان دا هاتووه، كه كێشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا پرسی ناووكی نیه و پێویسته واشنتن پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و ئازاد كردنی ئه‌مه‌ریكاییه گیراوه‌كان بخاته به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌م باره‌وه پێویسته راوێژ به هاوبه‌شه ئه‌ورووپاییه‌كان، ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو بكرێت.
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتوه: "ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م توانا دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ناوچه‌كه، كه‌ڵك وه‌رگرێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك بێته ئاراوه رێگری بكات له ئێران كه ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رانه‌گات، كاری تێكده‌رانه‌ی ئێران له ناوچه‌كه كه‌م بكاته‌وه و به‌ر به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالستیك بگرێت."
كوردستان 24، زانیویه‌تی نامه‌كه له لایه‌ن سیناتۆر لینزی گراهام له حزبی كۆماری و بۆب مه‌نه‌نده‌ز له پارتی دیموكرات كه هاوكات سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناته، ئاماده كراوه. نامه‌كه له لایه‌ن سیناتۆرێكی سه‌ربه‌خۆ، 13 سیناتۆری دیموكرات و 29 سیناتۆری كۆمارییه‌وه واژوو كراوه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا، 24 ئه‌ندامی كۆنگرێس، 12 دیموكرات و 12 كۆماری، له نامه‌یه‌ك دا بۆ ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا، داوایان كردبوو واشنتن له ئامرازه‌كانی خۆی بۆ رێكه‌وتنێكی باشتر له‌گه‌ڵ ئێران سودمەند بێت، به جۆرێك ئاژانسی وزه‌ی ناووكی بتوانێت به ته‌واوه‌تی چاو‌دێری به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران بكات.
له مانگی رابردووش‌دا، 120 ئەندامی كۆنگرێس، لە نامەیەكدا داوایان لە بایدن كردبوو نەگەڕێتەوە بۆ رێكکەوتنی ناووكی لەگەڵ ئێران.
مانگی 7ی ساڵی 2015، رێككه‌وتنی وڵاتانی 5+1 له ڤیه‌ننا هاته ئاراوه كه ئێرانی ناچار ده‌كرد ده‌ست له په‌ره‌پێدان به به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، بەڵام دۆناڵد تره‌مپ له مانگی 5ی ساڵی 2018دا، یه‌ك لایه‌نه له‌م رێككه‌وتنه هاته‌ده‌رو گه‌مارۆی توندی ئابووری به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.
ئیدارەی بایدن له سه‌ره‌تای ده‌ست به كاربوونیه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی خۆی نیشان بدات و خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و ده‌ست له پشتیوانی تیرۆریزم هه‌ڵگرێ، ئه‌مەریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه‌كە."
یه‌كێتی ئه‌ورووپاو به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی واشنتن له هه‌مبه‌ر ئێران، هاوهه‌ڵوێستن.
No comments:
Post a Comment