سه‌باره‌ت به ده‌وروو كرده‌وه‌ی تاوانكارانه‌ی رژیمی به‌عسی رووخا‌و سه‌باره‌ت به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه زۆر نووسراوه‌و وتراوه، به‌ڵام دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م باسه هه‌یه كه كه‌متر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌ویش رۆڵی پڕ له تاوانی ئێرانه.
مۆفه‌ق جاسم ئه‌لعانی، له‌سه‌رده‌می كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پۆستی باڵیۆزی هه‌بووه، ناوبراو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌روه بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن، ئوسترالیا‌و نیوزله‌ند، ئه‌و پێیوایه ئێران بكه‌ری سه‌ره‌كی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
ئه‌لعانی له یاداشتێكی تایبه‌تیدا ده‌رباره‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، به‌م شێوه‌یه باس له‌و كاره‌ساته ده‌كات:
دوای دوو مانگ له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كه به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA) تیایدا ئه‌ندام بوون، سه‌ردانی عێراق و شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان به چڕوپڕی كرد‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌مریكا، دواتر له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له واشنتۆن به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه كرد، ئه‌وان وتیان، لێكۆڵینه‌وه‌كان له تاقیگه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ریخستووه ئه‌و چه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه به‌كار هاتووه جۆری "سیانیدی هایدرۆژنه"، ئێران خاوه‌نی ئه‌و جۆره چه‌كه‌یه نه‌ك عێراق، ته‌نانه‌ت عێراق نه‌یتوانیوه به‌رهه‌میشی بهێنێت".
تارق عه‌زیز، له كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو، ناوبراو له دانیشتنی دادگایكردنی سه‌رانی ڕژێمی پێشووی عێراقدا وتی: "ئێران بوو بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌كی كیمیاوی كرد نه‌ك عێراق. ئه‌و چه‌كه‌ی عێراق سه‌رده‌مێك له شه‌ر له‌گه‌ڵ ر ئێران دا به‌كاری هێنا گازی خه‌رده‌له، كه ڕێژه‌ی مردن به‌و گازه ناگاته دوو له سه‌د. (2%)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێران به‌كاری هێنا گازی سیانیدی بكوژه. كاتێك له ساڵی 1991 شاندی به‌ره‌ی كوردستانیی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ دانوستان هاتنه به‌غدا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئێستا دادگا له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕووبه‌ڕوومانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وان باسیان لێوه نه‌كرد".
سه‌رچاوه:
شارپرێس
No comments:
Post a Comment