Archive

Monday, March 1, 2021

لە یادی بارزانی دا




نەنوەر سوڵتانپەنا

وەرە پێنوس لە منت کەوێ
شێعرێکی بەرزم لێت دەوێ
شێعرێک شەیدای ئازادی بێ
دژی زولم و بێدادی بێ
پەردەی ڕەشی خەمان بدڕێ
ئەسرینان لە چاوان بسڕێ
شێعرێک بێ راستی بنوێنی
سەرۆک بارزانی بدوێنێ
بژی هاورێی پێشەوای کورد
قارەمانی بە دەستوبرد
سەرکردەی پێشمەرگەی کۆمار
کوردپەروەری دژی زۆردار
کام کەژی ئەم کوردستانە
کام شوێنی ئەم نیشتمانە
کام دۆڵ و دەرەو سەراوێ
کامە ئەشکەوت و بەر کاوێ
کام چۆلەوانی و دەشت و دەر
مەتەرێزی کام سەنگەر
شوێنی ژینی کامە هەژار
کامە بلەنگاز و نەدار
ئەتۆ سەرت لێ نەدابێ
رەنجت لەگەڵ نەکێشابێ
تۆ بە هەوڵ و تیکۆشانت
بە زحمەتی بێوچانت
تێکتدا هەموو بەربستێ
تاکوو کورد لە خەم خەلەستێ
بارزانی دۆستی هەژاران
بێزار لە کۆشک و تەلاران
تۆ نەمردووی ئێستاش ماوی
هەر هێزی دڵ و هەناوی
تۆ هەر نێشتەجێی دەروونی
ئەستێرەی بێ ئاوابوونی
ئێستەش هەموو خێزانی کورد
پیرو لاوو درشت و ورد
هاوار ئەکەن هەستە، رابە
رێگای ژینمان رێنما بە
وەرە دادمان بستێنەوە
ورەمان وەبەر بێنەوە
ورەمان وەبەر بێنەوە

سه‌رچاوه‌:
دیوانی زایەڵەی خەیاڵ

لیللەسترۆم\ نورێژ

No comments: