پاش مانگ و نیوێك له به‌جێهێشتی كۆشكی سپی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه، تره‌مپ له شاری ئۆرلاندۆ، له ولایه‌تی فلۆریدا، قسه‌ی كرد‌و له چوارچێوه‌ی وتاره‌كه‌ی دا لە کۆنفرانسی كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌مریكادا، سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پارتێكی نوێ وتی: "حیزبێكی نوێ دانامه‌زرێنیین، دەیانگوت بەنیازم حیزبی نوێ دابمەزرێنێم، بەڵام ئێمە حیزبی کۆماریمان هەیە، لە هەموو کاتێک یەکگرتووترو بەهێزتر دەبین. من به ته‌ما نیم پارتێکی نوێ دابمه‌زرێنم."
تره‌مپ ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد مه‌یلی له درێژه‌دان به كاری سیاسییه، له‌م به‌ستێنه‌داو له به‌شێكی وتاره‌كه‌ی دا وێرای په‌سه‌ندان و تاریفكردنی چوارساڵ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی خۆی، وتی: "بیرم دەکەن؟، ئێمه پێكه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌مان دەستپێکرد، لێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تاكوو ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه‌و ره‌نگه بۆ جاری سێیەم لە دێمۆکراتەکان ببینه‌وه."
تره‌مپ هه‌روه‌كوو چاوه‌ڕێ ده‌كرا، هێرشی توندی كرده سه‌ر جۆو بایده‌ن؛ وێرای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه 30 رۆژی ده‌سپێكی سه‌رۆكایه‌تی بایده‌ن كاره‌ساتبارترین سه‌ۆركایه‌تی بوه له دیرۆكی ئه‌مریكادا، هاوكات وتی: "جۆو بایدن، دژی بنه‌ماڵه، ژن، كار، سنوور، وزه‌و زانستە."
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا پێشتر له بەیاننامەیەکدا، داوای كرد‌بوو "میچ مه‌ككۆنه‌ڵ"، رێبه‌ری كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببه‌ن.
تره‌مپ، له به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به رێبه‌ری كۆمارییه‌كان باسی له‌وه كرد‌بوو ناوبراو پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له كه‌می داوه، له درێژه‌دا نووسیبووی: "میچ، سیاسییەکی رەزا قورس و خوێن تاڵه، ده‌م به بزه‌و رووخۆش نییه، ئەگەر سیناتۆرە کۆمارییەکان لەگەڵیدا درێژه به كاركردن بده‌ن، ئەوا جارێکی دیکە ناتوانن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێننه‌وه."
له كاتی لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپدا، 43 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەنگیان بۆ بێتاوانی تره‌مپ دا، میچ مه‌ككۆنه‌ڵ، یه‌كێك له‌و 44 ئه‌ندامه‌ی كۆمارییه‌كان بوو، كه به قازانجی تره‌مپ ده‌نگی دا.چونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو، لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه.
سه‌ره‌ڕای هێرشه تونده‌كانی تره‌مپ، "میچ مه‌ككۆنه‌ڵ" رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر تره‌مپ خۆی بۆ كێبه‌ڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2024ی بپاڵێوێ، ئه‌و پشتیوانی لێده‌كات.
ئه‌مساڵ، ڤایرۆسی جیهانداگری كۆرۆنا، رێگر بوو له‌وه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌مریكا، له واشنگتن به‌ڕێوه بچێت.
No comments:
Post a Comment