ره‌حیم ره‌شیدی، واشنگتن: K24
له بیره‌وه‌ری دووهه‌مین ساڵیادی تێكشكاندنی داعشدا، ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه نوسخه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24، ناردراوه، ستایشی ئازایەتی هێزەکانی پێشمه‌رگه، عێراق و سوریای دێمۆکرات دەکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه له ده‌سپێكی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسیوویه‌تی: "2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تێكشكاندنی داعش، وێرای هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌رێمه‌كه، سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕه ڕزگار بکەن کە داعش لە عێراق و سوریا خستبوویه ژێر ركێفی خۆی، ئەمەش زۆر خاڵێکی بایه‌خداره له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ تێكشكاندنی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه ده‌درێن. پێزانینمان بۆ هێزه‌كانی ئاسایش له عێراق، هێزی پـێشمەرگەی كورده‌كان له عێراق و هێزەکانی سوریای دێموکرات هه‌یه بۆ ئەو ئازایەتی و قوربانیانه‌ی لە شەڕی دژواری دژ به داعشدا داویانە. ئێمە هاوشانی ئەم هێزە هاوبەشانە لە کارکردن بۆ هێشتنەوەی گوشاره‌كان لەسەر پاشماوەکانی داعش به‌رده‌وام ده‌بین."
بلینكن له به‌شێێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی دا باس له درێژه‌دان به كاری هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی بۆ تێكشكاندنی داعش ده‌كات و له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌ڵێ:
"له‌و كاته‌وه‌ی خه‌لافه‌ته وه‌همیه‌كه‌ی داعش تێكشكاوه، هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه له 83 ئه‌ندام پێكهاتوه، له چالاكی خۆی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تواناكانی داعش له باره‌ی خۆ رێخستنه‌وه، دانانی به‌رنامه‌ی په‌لاماردان و بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام له رێگای ئینترنێته‌وه، به‌رده‌وامه. ئێمه له پێناو بنه‌بڕ كردنی داعشدا سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانمان كوشتون، هه‌روه‌ها بۆ له نێو بردنی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌روه‌ها تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی راپێچی به‌رده‌م دادگایان بكه‌ین."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌شی كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی دا ئاماژه به گه‌رانه‌وه‌ی به‌شێك له ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌كات و له‌م بواره‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی نه‌هاتوه: "نزیکەی 8 میلیۆن کەس گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌وڵیان داوه سەقامگیری ئه‌و ناوچانه بپارێزن و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی داوه تاكوو دیسان ده‌ست به ژیانی خۆیان بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له شه‌ری دژی داعشدا ڕزگارکردنی ناوچەکان لە عێراق و سوریا وەرچەرخانێکی گرینگ بوو، بەڵام هێشتا زۆر ئه‌ركمان ماوه تاكوو ده‌گه‌ینه كۆتایی. هه‌نووكه هاوپەیمانه‌تی نێودەوڵەتی یه‌كریز ماوەتەوە، سوورە لەسەر تێكشكاندنی ئەم دوژمنە، بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كه‌ی داعش له سوریا، عێراق و وڵاتانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌مریكا له پێناو تێكشكاندنی داعشدا، شێلگیرانه پابەندە بە هاوپەیمانه‌تی نێودەوڵەتییه‌وه."
No comments:
Post a Comment