ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا، نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار وه‌كوو یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌و یارمه‌تیانه، بۆ خه‌ڵكی نێوخۆی سووریا ده‌بێ كه ژماره‌یان نزیكی 13.4 میلیۆن كه‌سه، هەروەها به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی واشنتن، بۆ پەناخوازانی سووریا له وڵاته‌كانی عێراق، تورکیا، لوبنان، میسر‌و ئوردن ته‌رخان ده‌كرێ كه پتر له 5.6 میلیۆن كه‌س ده‌بن.
بلینكن له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ش كردووه كه لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لە چوارچێوه‌ی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا له باره‌ی سووریا، باسی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی سوریا كردووه، هاوكات خوازیاریش بووه رێگا بدرێ ئه‌و یارمه‌تیانه بە بێ هیچ گرفتێك پێشكه‌ش به گشت سوورییه‌كان بكرێت.
گرێ‌دراو به‌م باسه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاشكرایان كرد شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا، هاوكات زانراوه كه وڵاته‌كه‌ی بڕی 100 میلیۆن دۆلاری بۆ هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵی جیهانی سه‌باره‌ت به رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا ته‌رخان كردوه.
كۆی دانیشتووانی سووریا نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌سه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی (هاوكاری بۆ برسییه‌كانی جیهان)، ئێستا زیاتر 12 ملیۆن كه‌س، پێویستییان به نان و خۆراكه. داتاكانی رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌م جۆره باس له دۆخی منداڵان ده‌كات: "لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2020، جیا له‌وه‌ی نزیكه‌ی 6000 هه‌زار منداڵ چه‌كدار كراون، زیاتر له 12 هەزار منداڵیش كوژاراون و بریندار بوونه".
زانیارییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، له ماوه‌ی 10 ساڵی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا، زیاتر لە 500 هەزار کەس كوژراون، هه‌وره‌ها زیاتر له 1 ملیۆن کەسیش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوونه، پتر له 5 میلیۆن كه‌سیش ئاواره و بێ‌ماڵ بوونه، ساڵانە نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سووریا زێدی خۆیان جێده‌هێڵن و كۆچ ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment