Archive

Sunday, May 8, 2022

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدارێکی دۆستانە لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگای گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی سازدەکات


لەدرێژەی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەئەمەریکا ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە( مستەر کورد)ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی کوردستانی دیدارێکی دۆستانەی لەگەڵ دکتۆر ئێلی گۆڵد سەرۆکی پەیمانگایی گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی سازکرد

لە دیدارەکەدا ، هەوڵەکان لەبارەی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هۆکار ئامانجەکانی بە وردی شیکرانەوە ،هەروەها هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان باسکران .

دوکتۆر گوڵد لای خۆیەوە وێرای پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی لەو هەنگاوەی کوردستانیانی تاراوگە دەربڕی ،و بەڵێنی دا کە بە هەموو تواناوە شان بە شانی کۆنفدراسیۆن پشتیوانی لە دۆزی رەوای کوردستان بکەن و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دۆستانەیەدا، دواین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی قسەیان لەبارەوە کرا.

No comments: