Archive

Sunday, May 8, 2022

کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا



بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی راپۆست و چالاکیەکانی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و، دیاریکردنی هەردوو لیژنەی چاودێری و راوێژ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە.

لە ڕێککەوتی 29.04.2022 کاتژمێر: 21:30 و بە ئۆنلاین، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکان و تەواوکردنی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ھەولێر، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی دیکە بەمەبەستی بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن تاوتوێکران.

کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە بەڕێوەبرا و، بەپێدانی ھەندێک زانیاری لەلایەن جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە .

دواتر ھەڵسەنگان بۆ ڕاپۆرتەکانی کاروچالاکی و پلانی کاری ناوەندەکان و کۆنفدراسیۆن و، کۆمەڵە و پلاتفۆرم و ڕێکخراوەکان کراو و ھەندێ گفتوگۆش لەسەر چەند بابەتێک ئەنجامدرا.

خاڵێکی دیکە، ئەوەبوو بەڕێز ڕەحیمی ڕەشیدی، (مستەر کورد)، وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ھەڵبژێردرا .

خاڵی کۆتایی دەنگدان بوو لەسەر ھەڵبژاردنی لیژنەی چاودێری و لیژنەی ڕاوێژ .

بەم شێوەیە ئەم لیژنانە ھاتنە دیاری کردن:

لیژنەی ڕاوێژ:

1-حافزوڵا نێروەیی، سوید

2- شێخ جەزا، ئەڵمانیا

3- دیار مەلا محەمەد ئەمین، بەلجیکا

4- فەرەیدون ڕەزا کۆیی، بەریتانیا

5- کاردۆ محەمەد عەبدولکەریم، سویسرا

لیژنەی چاودێر:

1- سەلام کوردە، سوید

2- یاد ئەمین، نەرویج

3- شوعلە حەبیب، هۆڵەندا

4- ژیان شێخ سەلام، ئەڵمانیا

5- مەزڵوم ڕۆنی، بەلجیکا

No comments: