دووشەممەی رابردوو، لە یەکەمین رۆژی جەژن، بایدن و خێزانەکەی، به یاوهری بهرپرسانی کۆشکی سپی رێورەسمێکیان بە بۆنەی جهژنی رەمەزانی پیرۆز بۆ موسڵمانان بەرێوەبرد.
لەم جهژنهدا نوێنەرانی مەدەنی رێکخراوەکانی موسڵمانان و باڵیۆزی بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان، تێیدا بەشدار بوون.
جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا گوتارێکی پێشکەش کرد، ناوبراو وێڕای پێداگیری لەسەر ئازادی بیروباوەڕ کە بە گوتەی خۆی لە ههنگاوه بنچینەییەکانی ئەمهریکایە، هاوکات گوتی: "موسڵمانانی ئەمهریکا وڵاتەکەمان بەھێزتر دەکەن".
بایدن لە بەشێکی دیكهی گوتارهكهی گوتیشی: ''لە کاتێکدا موسڵمانانی ئەمهریکا و جیهان جهژنی رەمەزان بهرز رادهگرن، من و جیڵ بایدن، گەرمترین پیرۆزبایی لەوانە دەکەین یادی ئەم جهژنه خۆشە دەکەنەوە. کاتێک یادی جەژنی رەمەزان دەکەینەوە، دڵمان لای ملیۆنان کەسە لە جیهاندا، کە لە ماڵی خۆیان دەرکراون و ئاوارەبوون، ئەوان ئەم پشووە پیرۆزە دوور لە خێزانەکانیان بەسەردەبەن، لە داهاتوویاندا دڵنیا نین، بەڵام هێشتا هیوایان بە دوارۆژێکی رووناکتر هەیە''.
لەو رێورەسمەدا، ''تالیب شەریف'' نوێنەری مزگەوتی موحەممەد، قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی برایەتی نێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان و ئایینەکان کرد، هەروەها ناوبراو سوپاسی پشتیوانی بایدنی لە موسڵمانانی ئەمهریکا کرد.
بۆ یەکەمین جار ساڵی 1996 هیلاری کلینتن، خانمی یەکەمی ئەمهریکا جهژنی رەمەزانی لە کۆشکی سپی پیرۆز کرد و ئەم بۆنەیە وەک نەریتێک بەرێوەدەچوو تاوهكو ساڵی 2017، ترەمپ شێوازی یادکردنەوەکەی گۆڕی و بەرتەسکی کردەوە.
بایدەن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا، بەڵێنیدابوو ئەو بۆنەیە دەستپێبکاتەوە.
له ئێستادا لە پاش کریستییان و جووەکان، موسڵمانان سێهەمین پێكهاتهی ئایینی ئەمهریکان.
No comments:
Post a Comment