Archive

Thursday, May 12, 2022

فەرموون پێکاکا لە زمان خۆیانەوە:



حەنیفا حوسەین تەڤ - دەم: ''بارزانی گەرەکیەتی رۆژئاڤاوو باشوور پێکەوە بلکێنێت و کوردستانی سەربەخۆ ڕابگەیەنێت. ئەمە پلانێکی چەپەڵە. ئێمە رێگە بەوە نادەین، ئەمە هۆی شەری شەنگالە.''


بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ ڕۆژنامەی "یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا": ''... پارتی، دەستی ئەمریکا، تورکیا، ناتۆو ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان‌و عێراقدا واڵا کردوە، ئەمەش جێی نیگەرانی ئێرانە، له‌ هەرێمی کوردستان میت، سی ئای ئه‌ی‌و موساد له‌گه‌ڵ پاراستن كار ده‌كه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی توكیا له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كه‌ وڵاتێكی ناتۆیه‌و هه‌وڵ ده‌دات به‌ پشتیوانی پارتی ئه‌وه‌ بكات، بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا نییه‌. دیاره‌ سیاسه‌ته‌كانی پارتی له‌ به‌غداش ئێرانی نیگه‌ران كردوه‌، له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌بینێت.پارتی لەگەڵ تورکیادا چەند ڕێککەوتنێکی جیدی کردووە. دەیەوێت نەوت و گاز لەباشووری کوردستان لە رێگەی تورکیاوە بۆ ئەوروپا بگوێزێتەوە، ئەمریکا و ئەوروپاش پشتگیری لەوە دەکەن. راستی ئەوەیە ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بۆ ئاسایشی ئیسرائیل له‌ ناوچه‌كه‌ زۆر به‌ گرنگی ده‌زانێت ئێران لاواز ببێت، رژێمی ئیسلامی ئێران بگۆڕدرێت و ئێران له‌ ناو سه‌رمایه‌ی جیهانیدا بتوێنرێته‌وه‌. ئه‌مریكا بۆ بە دیهێنانی ئەمە چه‌ندین ساڵه‌ گه‌مارۆی ئابووری و سیاسیی به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت. كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌ به‌غدا په‌یامێكی سه‌رنجڕاكێشه‌ بۆ ئێران كه‌ ئه‌مریكا و ئیسرئیل ده‌توانن چی بكه‌ن. هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌ولێریش وه‌ك په‌یامی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریكا، ئیسرائیل، توركیا و پارتی ده‌توانرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت...''


نۆیسی ریحام حیجۆ: ''...ڕاستی ئەوەیە کە لە عێراقی دوای ڕووخانی سەدام حەسەین، دەوڵەتی عێراق لە شەنگاڵ دەسەڵاتی نەبوو. حکومەتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، ئیزنی بە دەوڵەتی عێڕاق نەدەدا لە شنگاڵ خۆی بە هێز بکاتەوە. پێشتر نە ئیدارەیەکی حکومەتی و نە لەشکری، تەنیا پۆلیسی (ئیتیحادی، شۆرتەی ئیتیحادی) لە شنگاڵ بوون. دوای پێکهاتنی بەڕێوەبەریی خۆسەر، خۆسەریی دێمۆکڕاتیکی شنگاڵ، بۆ یەکەم جار ئاڵای عێراقی لە شنگاڵ هەڵکردەوە. بەر لەوە ساڵانێک بو کە ئاڵای عێراق لە شنگاڵ نەشەکابۆوە، ئاڵای عێراق ئاڵای ئێمەیە و دەخوازین لە ژێر ئەو ئاڵایە خۆمان بەڕێوە بەرین...''

No comments: