Archive

Saturday, May 14, 2022

ئەو قسەی هەموو کاتێک بۆ لێفێربوون دەبێ:




کاتێک چاو لە دۆخی پڕ کارەساتباری ئەفریقا دەکەم، سەرەڕای بە پیتی و دەوڵەمەندی خاکەکەیان، بەڵام بەهۆی خۆخۆری، گەندەڵی، ململانێی خاپوورکەر، نەبوونی دامەزراوەی گشتیی دێموکراتیک و بە دەسەڵات، هەروەها پشتگوێ خستنی رۆڵی جەماوەرو...هتد، ئەوەتا هەنووکە ئەفریقا بە گشتیی تاکوو بینەقاقا نوقمی هەژاری و چارەڕەشەی بوون. ئەم وتە بەنرخەی ''سایمۆن موانسا'' کە کاتی خۆی لە پلەی جێگری سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆ دەربارەی دادپەروەری و بەرێوەبەری وڵات وتبووی، بۆ ئێمەش ئاوێنەی باڵانوێنە، دەبێ لێیوردبینەوەو بە بایەخەوە چاوی لێبکەین...!

''ئەگەر زۆر بە باشی سەربەخۆیمان بەرێوەنەبەین، ئەوجار داگیرکەران لە بەرگی وەبەرهێنەراندا دەگەرێنەوە.''

سایمۆن موانسا، جێگری سەرۆکی زامبیا ساڵی 1967-1970

No comments: