رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
لە رێورەسمێکدا کە لە لەلایەن ناوەندی کوردی لە ساندیاگۆ سەر بە ولایەتی کالیفورنیا، پێکهاتبوو، رێز لە قوربانیانی هەڵەبجە گیرا.
لە سەرەتای ئەو بەرنامەدا، ئەردەلان بێهرووزی ئەندامی ناوەندی کوردی وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، ریزبەندی چۆنیەتی بەرێوەچوونی رێورەسمەکەی خوێندەوە.
پاشان ئارام حەمە ساڵح جێگری سەرۆکی ناوەندی کوردی لە ساندیاگۆ، لەسەر کارەساتی هەڵەبجە قسەی کرد و بە پێویستی زانی کە یادەوری هەڵەبجە وەکوو تراژیدییایەکی نەتەوەیی زیندوو رابگیرێ.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو بەرنامەدا، ئەندازیار ئەردەشێر رەشیدی، لە بارەی سەردانی بۆ هەڵەبجە قسەی کرد و هاوکات پێشنیارەکانی خۆی بۆ گوشار خستنە سەر حکومەتی ئەمریکا هێنایە زمان کە کوردەکان چۆن و لە چ رێگایەکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا پرسی هەڵەبجە بە جنوساید بناسێ.
ئینجا دوکتۆر ئازاد مورادیان لە بارەی گیرنگی رووداوی کیمابارانکردنی هەڵەبجە قسەی کردو لە نێوەرکی قسەکانی دا ئاماژەی بەوە کرد کە گرینگە کورد پرسی تراژیدیای هەڵەبجە وەکوو دۆسیەیەکی نێونەتەوەیی چاو لێبکات و بۆ بە جیهانی بوونی ئەو پرسە تێبکۆشی.
پێویست بە ئاماژەیە کە شارەداری یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە باژێری ساندیاگۆ لە کۆڕیادەکەدا قسەی کردو پشتیوانی خۆی بۆ ئەوە راگەیاند کە پشتیوانی لەوە دەکات تاکوو ئەمریکا رووداوی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە جنوساید بناسێ.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێورەسمەدا، هانا جاف جێگری وەزیری کۆچبەران مەکسیک, قسەی و وتی کە نابێ مێژووی خۆمان لە بیر بکەین.
لە دوا بڕگەی ئەو کۆڕیادەدا، قەشەیەکی ئەرمەنی لەسەر قەڵاچوو کردنی ئەرمەنی و کورد قسەی کرد و رایگەیاند کە هەر دوو نەتەوەی کوردو ئەرمەنی غەدری مێژوویان لێکراوە پێویستە کە کۆمەڵگای جیهانی ئاوڕیان لێبداتەوە...
No comments:
Post a Comment