رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
بە دەستپێشخەری ئەنجوومەنی کوردەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نەشڤیل، رێورەسمی چیژنی نەورۆز بە شکۆیەکی مەزنەوە بەرێوەچوو.
لە سه‌ره‌تای ئەو رێورەسمەدا سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب پێشکەش کراو دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، دەستی پێ‌کرد.
پاشان وتاری رەوەندی کوردی، لە لایەن کامه‌ران وانی و هێلین چه‌لکی به هه‌ر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی خوێندرایه‌وه.
دواتر لاوانی ئەندام لە ئەنجوومەنی کوردەکانی نەشڤیل، ئاگری نەورۆزیان وەکوو هێمای خواراگری کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵکرد، کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشدسران ڕووبەڕوو بویەوە.
ئینجا، هۆنراوه‌ی نه‌ورۆز به زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن شاعیری گه‌نج "په‌ل ساڵح دۆسکی” خوێندرایەوە. ناوبراو یه‌کێک له ده‌هه‌مین شاعیری ویلایه‌تی تێنیسیی و ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریکایە.
لە برگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، سیناتۆری ویلایه‌تی تێنیسیی و پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێز "ستیڤن دیکرسۆن" وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له گه‌لی کورد کرد. دواتر “کولیك" په‌خشانێکی له ژێر ناونیشانی "نه‌ورۆز و ئازادی" پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
شیاوی ئاماژەیە کە میوانانی ئه‌مه‌ریکی که پێکهاتبوون له سیناتۆری ویلایه‌ت و شاندی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکا و به‌ربژێری پارتی دیمۆکراتی ئه‌مه‌ریکا بۆ پۆستی دادوه‌ری ویلایه‌ت و شاندی یاوه‌ری، بە ئامادە بوونی ئەو جەماوەرە زۆرەو شایی و ڕەشبەڵەکی کوردەواری سەرسام بوون. فەلاح زراری ئەندامی دەستەی بەرێوەبەی چێژنی نەورۆز ئاشکرای کرد کە لەو رێورەسمەدا پتر لە چوار هەزار کەس بەشدار بوون.
No comments:
Post a Comment