وێنەی پتر
رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن
ئەنجوومەنی کوردەکانی نەشڤیل لە ولایەتی تێنیسی، بە ئامانجی بەرزراگرتنی یادو بیرەوری شەهیدانی هەڵەبجە کۆڕیادێکی بەرێوەبرد. سەرەتای ئەو کۆڕیادە بە راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد‌و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
ئەوجار وتاری ئەنجوومەنی کوردەکانی تێنیسی لە لایه‌ن کامه‌ران وانی خوێندرایه‌وه. بە دوای ئەودا چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی دۆکۆمه‌نته‌ری لە بارەی ئەنفال و هەلەبجە نیشان دران.
ئینجا، مه‌رعان به‌رواری کە بۆ خۆی یه‌کێک له قوربانیانی پرۆسەی ئەنفالە، وەکوو شاهێد حاڵێک باسی چۆنیه‌تی پرۆسەی ئەنفالی کرد‌و لەو بارەیەوە چەند بیرەوری تالی گێرایەوە.
دواتر هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری فیلمی “ئه‌نفال" ساندرۆس کورته‌یه‌کی له فیلمه دۆکێمینتاریه‌که‌ی لە بارەی هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد و باسی چۆنیه‌تی فیلمه‌که‌و ئازاری گه‌لی کوردی بۆ بەشدارانی ئەو کۆڕیادە کرد.
ئوجار هونه‌رمه‌ندی شانۆکار سه‌رکه‌وت تارۆ شانۆیەکی لە ژێ ناوی “پاکیزه” پێشکه‌ش کرد کە ناوەرۆکی شانۆکە باس له چۆنیه‌تی ئه‌نفال کردنی کچێکی کورد ده‌کات.
لە بەشیکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا، پڕۆفیسۆر کرمانج گوندی وه‌ک چالاکوانێکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باسی چۆنیه‌تی به‌سه‌رهاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کرد له به‌رامبه‌ر جینۆسایدکردنی کورددا و رایگەیاند کە پێویستە هەوڵەکانمان چڕتر بکەینەوە بۆ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا پرسی ئەنفال و هەڵەبجە بە جنوساید بناسێت.
دواتر هۆزانڤان دیاری دارتاش په‌خشانێکی لە ژێر ناوی “ئەنفال” دا، خوێنده‌وه.
دوا بەشی ئەو کۆڕیادە، شانۆیه‌کی هونه‌رمه‌ندی شانۆکار مێهڤان شعبان کوریمه‌یی بوو کە لەودا، ١٠ گه‌نجی چالاکوان و شانۆکاری کوردی شاری ناشڤێڵ له ژێر ناونیشانی “نیشتمان” پێشکەشی ئامادەبوانیان کرد.
شیاوی باسە کە چالاکوانی کورد فەلاح زوراری ئاشکرای کرد، جیا لە رەوندی کوردی لە نەشڤیل، نوێنەرانی پارتی کۆماری و دێموکراتی ئەمریکا، بەشداری ئەو رێورەسمە بوون.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە پتر لە ١٠ هەزار کورد لە نەشڤیل دەژین و هەر بۆیە ئەو باژێژە بە کوردستانی بچووکی ئەمریکا ناوبانگی دەرکردوە.
No comments:
Post a Comment