Archive

Monday, June 27, 2022

کۆساڵان:




ساڵان تێدەپەرێ، لەگەڵ وتنەوەی بەردەوامی وانەکانی نەسرەوتن تا سەرکەوتن، ناوت لەگەڵ یادوەری ئەو شەهیدە مەزنانەدا پاتە دەکەینەوە کە لە ئامێزی پڕ مێهرەبانیتدا ڕوو بە ێاسۆ ڕاكشاوون.
کۆساڵان مەڵبەندی شەهیدانی بێ کفنودفن، ئەوان هاتن تاکوو لەوێوە هەمووان لە خەوێکی قوڵ ڕاچڵەکێنن، ئەوان بەردەوام لە شەوو رۆژەکانی ئێمەدان.
ئەوان بوونە مۆمێکی هەمیشە داگیرساوی گشت وەرزەکانی نەبەردی...
کۆساڵان بست بە بستی، رووبار، کێڵگە، رەزو باخەکانت، هەموو کووچەو کۆڵانەکانت ماچ دەکەم، لە ئاست شکۆی هەمیشە بەرزی هەڵۆ بەرزەفڕەکانتدا سەری کڕنۆش دادەنەوێنم. بەڵێن دووپات دەکەمەوە تاکوو دوایین هەناسە رێبواری وەفاداری رێگای عیشق و ئازادیم...
شەهیدان تیشکی دڕدەری شەوەزەنگی ئەنگوستەچاون...

No comments: