Archive

Wednesday, June 8, 2022

دەست خۆش کاک جەماڵی بەرێز

 دەست خۆش کاک جەماڵی بەرێز، خۆت دەزانی ئەوانە لە دیدی من دا هێندە بچووک، ریسواوو دۆراون هیچکات ئامادە نیم لە کولەکەی تەردا ناویان بێنم. لەوانەش سووکتر ئەوانەن هیچ خێرێکیان بۆ کەس و بۆ خۆشیان نیە، بوونەتە پاڵەوانی فەسیبووک و سۆشیالمێدیاو بە زمانێکی نزم و ژەهراوی قسە دەکەن...

حیزبی دێموکرات سنوورو پێوانەی خۆی هەیە، ئەندامی هۆشیار، داناو زانا لە چوارچێوەی حیزبەکەی خۆی و یاساکانی ئەو حیزبەدا هەنگاو دەنێ، کارەکانی دەباتەپێش و رەخنەش دەگرێ.
دەزانم کاتێک پەنجەرەکانی ماڵەت بۆ هەڵمژینی هەوای خاوێن بکەیەتەوە، دەبێ ئەوەش بزانی رەنگە لەگەڵ کردنەوەی پەرنجەرەکان، نەک هەر ئۆکسیژن و هەوای خاوێن دێنەژوورێ، لەوانەیە مێشوولەش بێنە ژوورێ...



No comments: