پەڕتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری)، لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، حاجی میرخان دۆڵەمەرییه، لەلایەن رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، بە فەرمیی پێشکەش بە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا کرا.
ئه‌م په‌رتووكه له ئێستادا وەک سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە رووداوه‌كانی ساڵی 1943 تاوه‌كو راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 بەردەستە، نووسەر خۆی راسته‌وخۆ له به‌شێكی زۆری ئه‌و رووداوانه‌دا ئامادە بووه و بە زمانێکی سادە و رەوان دەیانگێرێتەوە و تۆماری کردوون.
په‌رتووكه‌كه 700 لاپه‌ڕه‌یه و قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌ند و پێكهاتووه له دوو به‌رگدا، ساڵی 2021 چاپ و بڵاو بووەته‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی سپاردنی 882ی ساڵی 2020ی پێ دراوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن نه‌ریمان تاڵیب ئاماده كراوه، محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم پێیدا چووەته‌وه و لوقمان ره‌شیدی كاری گرافیك و دیزاینی بۆ كردووه.
بەرێوەبەرانی پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا، لە نامەیەکی فەرمییدا بۆ مستەر کورد، وێڕای سوپاسگوزاری لە پێشکەشکردنی ئەو دیارییە، هاوکات ئاگاداریان کردووه‌تەوە پەرتووکەكه هەنووکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس دا جێگای بۆ کراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment