بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئەندامانی پاڕڵمانی وڵاتەکەی راگەیاند هەنووکە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بەرگری ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی ئێسرائیل دەبارەی پرۆژەی بەرگری ئاسمانی رۆژهەڵاتی نێوەراست وتی:''ساڵی پار لەگەڵ هاوبەشەکانمان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاو بەرێوەبەرایەتی ئەو وڵاتە، سەرپەرستی پالانێکی بەرینم کردوە؛ ئەمەش پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە. پێشتریش پرۆژەکە چالاک بوەو بەرپەرچی هەوڵەکانی ئێرانی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکە داوەتەوە."
حەوتووی ڕابردوو سەبارەت بەم هەوڵانەی ئەمریکاو ئیسرائیل دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتبوو: ''واشنگتن تێدەکۆشی بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ڕازی بکات تاکوو پەیوەست بە پرۆژەی بەرگری ئاسمانی ئەمریکاو ئیسڕائیل ببن. پێشنیارەکە بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشایەیە کە لە کشانەوەی سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست بوە، هەروەها یارمەتیدەر دەبێ تاکوو ئیسڕائیل و سعودیە لەیەکتر نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی رێکبکەن و پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە."
بەرپرسانی ئیسرائیل هیوادارن بتوانن سەردانی بایدەن بۆ سعودیە لە ماوەی مانگی داهاتوودا، بۆ ئاسایکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ریازو ئورشەلیم بقۆزنەوە.
لە رێکەوتی 3ی مانگی 8ی ساڵی 2020، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، ئاشكرای كرد، محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی پێشووترری ئیسرائیل، لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات رێككه‌وتوون.
پاشان به هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئەمریکا، له چوارچێوه‌ی "رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم"، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌ره‌تا ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، پاشان به‌حره‌ین و دواتر سودان پەیوەست بە په‌یماننامه‌كه بوون. ئینجا مه‌غریب وەکوو چواره‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی لە چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه، بەدوای ئەودا وڵاتی كۆسۆڤۆ په‌یوه‌ندی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.
لە ساڵی 1981وه، 6 وڵاتی کەنداو پێکهاتوو لە سعودیە، ئیمارات، عوممان، کوەیت، قەتەر و بەحرەین، له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، بۆ هه‌موو هاوکارییەکی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەرێمی رێككه‌وتوون. هەنووکەش واشنگتن تدەکۆشی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو لە هەموو روویەکەوە هاوکاری ئیسرائیل بکەن و بەم جۆرە دژی هژمونیخوازی ئێران لە پانتایی رۆژهەڵاتی نێوەراستدا بوەستنەوە.
No comments:
Post a Comment