لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی كۆنگرێس، رهشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد، کە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و کردەوە ناسەقامگیرەکانی گروپەكانی سەر بە ئێرانه لە ناوچەکەدا.
بۆب مێندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا دەربارەی ئەم هەنگاوە رایگەیاند، "لیژنەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەرچوونی یاسای ژمارە 6089ی دژەفڕۆکەوانی تایبەت بە ئێران و هەموارکردنەوەی یاسایەك، کە رێگری دەكات لەوەی ئێران و هەروەها هیچ گروپێکی تیرۆریستی و میلیشیاكانی گرێدراوی ئێران دەستیان بە داهێنانی تەکنەلۆژیای فڕۆكەی بێفڕۆکەوان بگات، چونكە ئێران و ئەو گرووپانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی".
پڕۆژەی یاسای ژمارە 6089، لە چوارچێوەی سیاسەت و یاسای گەمارۆكانی چەك لە دژی ئێرانە، دوای پەسەند كردنی لە لایەن ئەنجوومەنی سێنات، دواتر واژووكردنی ئەو یاسایە لە لایەن جۆ بایدنی سهرۆكی ئهمهریكاوه، بە كردەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
پەسەند كردنی ئەم گەڵالەیە لە كاتێدایە، شهوی چوارشهم لهسهر پێنجشهممهی رابردوو، له رێگهی درۆنێكهوه رێگای سهرهكی ههولێر_پیرمام كرایه ئامانج، له ئاكامدا وێڕای برینداربوونی سێ هاووڵاتی، زیانی ماددی به ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان گهیشت، ئهو پەلامارەش كاردانهوهی ناوخۆیی و نێودهوڵهتی لێكەوتەوە.
No comments:
Post a Comment