Archive

Thursday, June 2, 2022

کێشەی پەیامەکەی لێپرسراوی گشتیی حیزب:




پەیامەکەی کاک مستەفا هیجری، بۆ داکۆکی لە بەرخۆدانی ڕەوای خەڵکی ئەهواز، لە رووی سیاسیی و ناوەرۆکە پرسیاری ئەوتۆی لەسەر نیە. ئەوەی کێشەیەو بۆتە هۆکاری پەراوێزخستنی ناوەرۆکی پەیامەکە، جۆرو شێوازی بڵاوکردنەوەی پەیامەکەیە. رەنگە ئەو جۆرە لە دیمەن و وێنەگرتنە بۆ ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا شتێکی ئاسان و ئاسایی بوایە، لێ بۆ ئەم سەردەمە ناگونجێ، تەنانەت لەگەڵ گرێچنی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتیش یەکناگرێتەوە. کەوایە کەسی یەکەمی حیزب دەبێ بە شێوازی جوانترو مۆنتاژی پیشەیانە پەیامەکەی بۆ رووداوێکی سیاسیی وەکوو راپەرینی ئەهواز بڵاوبکرێتەوە؛ تاکوو پەیامەکە لە نێوجەماوەردا جێبگرێ و کاریگەری خۆی هەبێ…

No comments: