لیژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سێنات سه‌رقاڵی دیاریكردنی (ئاماندا بێنێت) كاندیدی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی (رێكخراوی میدیا جیهانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا).
سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ره‌وتی رۆژنامه‌وانی ئازاد له جیهاندا پرسیاریان رووبه‌ڕووی (بێنێت) كردووه، ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئێمه له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژوویدان، ره‌وتی رۆژنامه‌وانی و دیپلۆماسی له جیهاندا به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه له‌لایه‌ن دكتاتۆره‌كان كراونه‌ته ئامانج، ئه‌وان له سوود له بابه‌تی ساخته وه‌رده‌گرن، رووماڵی باوه‌ڕ پێكراو، له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و بێلایه‌نی لاواز ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له سیناتۆره‌كانی به‌ره‌ی دیموكرات له ئاماندای پرسی، چۆن ده‌توانیت رێكخراوی میدیا جیهانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت و ئه‌و هه‌سته چۆن له سه‌رانسه‌ری جیهان زیندوو بكه‌نه‌وه و ته‌نیا پشت به زانیاری راست و باوهڕپیكراو ببه‌ستن، بێنێت له وه‌ڵامدا گوتی: ''لە ماوەی 50 ساڵی کاری پیشەیانەی رۆژنامەوانیدا، تێکۆشاوم بۆ ئه‌وه‌ی بنەماکانی بێ لایەنی بپارێزم و پشتیوانی هەواڵنێری سەربەخۆ بم، هەوڵ دەدەم درێژە بەم پێوه‌رانه بدەم، ئەمەش بنەمایەکە بە دڵ و گیان ده‌یانپارێزم".
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی له ره‌وتی كۆماری له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌وانی گوتی: ''لە کاتێکدا ئازادی چاپەمەنی و دیموکراسی روو لە کەمبوونەوەدایه، هەواڵدەری نێونەتەوەیی ئەمه‌ریکا رۆڵێكی مەزنی هەیە، بە نەمانی هەواڵ و دانانی سانسۆر لە سه‌ری ''رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمه‌ریکا'' دەتوانێت زانیاری راست لە کاتی خۆیدا پێشکەش بکات، جیهان پێویستی بە هاوسەنگی هەیە، بە تایبەت لەو شوێنانەی ئایدۆلۆژی تیرۆریستی زاڵە".
"رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمه‌ریکا"، دامەزراوەیەکی سەربەخۆی دەوڵەتی فیدراڵە، 1ـی ئۆکتۆبەری 1999 دامەزراوە، بودجەی ساڵانەی 840 ملیۆن دۆلارە.
هەرچەندە بووجەی دامەزراوەکە لە لایەن ئەمه‌ریکاوە دابین دەکرێت، بەڵام بە گوێرەی یاسا بەرپرسانی حکومەت ناتوانن هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباری بواری رۆژنامەگەری بکەن.
مایکڵ پەک، فیلمساز دواین سەرۆکی ''رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمه‌ریکا'' بوو کە دۆناڵد ترەمپ داینابوو.
مایکڵ ساڵی رابردوو، لە ژێر گوشاری ئیداره‌ی بایدندا لە پێناوی ئەوەی سەربەخۆیی رێکخراوەکەی نەپاراستووە دەستی لە کار کێشایەوە.
ئاماندا بێنێت، پێشتر بەرێوەبەری دەنگی ئەمه‌ریکا بووە، ناوبراو براوەی خەڵاتی پولیتزەرە، پێشتر سەرنووسەری بڵاوکراوەی بلومبێرگ نیوز و بەڕێوەبەری رۆژنامەی ئۆریگۆنیان بووە، پتر لە دوو دەیە پەیامنێری بۆ رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ کردووە.
بەو پێیەی دیموکراتەکان زۆرینه‌ی ئەنجوومەنی سیناتیان بەدەستە، چاوەڕی دەکرێ ئاماندا بێنێت وەک بەرێوەی ''ئاژانسی میدیا جیهانییەکانی ئەمه‌ریکا'' ده‌ستنیشان بكرێت.
No comments:
Post a Comment