وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە هه‌ژماری فەرمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ''لە پێناو دادپەروەری'' بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەبەخشن بەو کەسەی هەر چەشنە زانیارییەك لەسەر ''محەمەد جەعفەر قوسەیر'' بداتە ئەمەریکا.
وەزارەتی دەرەوە لەو ئاگادارییەدا وتوویەتی :"محەمەد جەعفەر قوسەیر یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکاری حزبوڵڵای لوبنانە کە چەک و پارە بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دابین دەکات. قوسەیر لە رێگەی قاچاخچییەتی و چەند هەنگاوی تاوانبارانەی دیکەشەوە پاڵپشتی دارایی بۆ ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان دابین دەکات."وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە زاری ''محەمەد جەعفەر'' کە لەگەڵ ئێرانییەکان کار دەکات و لەم بارەوە گوتی: ''قوسەیر لە رێگای ئێرانەوە، چەک و پارە بۆ حزبوڵڵای لوبنان دابین دەکات".
لە ساڵی 2001وە، رێکخراوی حیزبوڵای لوبنان، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناسێندرا.
شیاوی بە بیرهێنانەوەیە ماوەی چەند رۆژ بەر لە ئێستا، بەشی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە هه‌ژماری فەرمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "بڕی 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دەبەخشن بۆ هەر چەشنە زانیارییەك سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرا بكات".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ''سوپای پاسداران و فیلەقی قودسی ئەو سوپایە، بۆ دابینکردنی تێچووی چالاکییەکانیان لە جیهان، له چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، کۆمپانیای وەهمی و بونیادی جۆراوجۆری ساختە بەکاردەهێنن، تا خۆیان لە گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدزنەوە".
No comments:
Post a Comment