كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و‌ه‌ندی ئیجازه‌مان پێ به‌ده‌ن بچینه‌وه ئێران‌و نه‌مانگرن، حازرین بچینه‌وه"، له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتووه چۆن ده‌توانن له به‌ره‌یه‌كدا هاوكاری‌و توافوق بکەن؟
رحیم رشیدی
١.به باوه‌ڕی ئێوه، هه‌نووكه هۆكاری سه‌ره‌كی پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ئێران چیه؟
ره‌حمانپه‌نا: تا ئێستا ئێمه له زۆر بۆنه‌و چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتن‌دا نه‌زه‌ری خۆمان له سه‌ر ئه‌م پرسیاره هه‌م له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان، هه‌م له‌گه‌ڵ میدیاكان‌و هه‌م بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك باس كردوه.
بۆ وڵامی به‌رێزیشتان ده‌بێ بڵێم ناتوانین ته‌نیا به یه‌ك هۆكار ئاماژه بكه‌ین. ده‌توانم بلێم دوو هۆكاری سه‌ره‌كی كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی به‌ره‌و یا هه‌ر چه‌شنه هاوكاریه‌كی گشتگیره له نێو حیزب‌و رێكخراوه سیاسیی‌و ئه‌سلییه‌كانی كوردستان.
یه‌كه‌م: جیاوازی قوڵ له ستراتێژو سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه. هاوكاری‌و كۆبوونه‌وه له به‌ره یان نیمچه به‌ره‌و شتی له‌م چه‌شنه له سه‌ر ئه‌ساسی خاڵی هاوبه‌ش بۆ مه‌به‌ستێكی دیاركراو ده‌كرێت. كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و‌ه‌ندی ئیجازه‌مان پێ به‌ده‌ن بچینه‌وه ئێران‌و نه‌مانگرن، حازرین بچینه‌وه،" له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتوه چۆن ده‌توانن له به‌ره‌یه‌كدا هاوكاری‌و توافوق بكه‌ن؟ یان لایه‌نێك كه هه‌لومه‌رجی ئیستا بۆ كاری پێشمه‌رگانه له ناوه‌وه‌ی وڵات به گو‌نجاو نازانێت‌و له پاڵ پاراستنی پێكهاته‌و زه‌رفیه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی به كاری سیاسیی‌و ته‌شكیلاتی‌و جه‌ماوه‌ری دادده‌نێ‌و ئه‌وه به رێگایه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌زانێ، به‌ڵام لایه‌نێكی دیكه ستراتێژی خۆی به جموجۆلی چه‌كدارانه له سه‌ر سنووره‌كان به چاو پۆشی كردنی ئه‌م‌و ئه‌و دیاری كردوه‌و له‌وه‌ش واوه‌تر لایه‌نێك لای وایه هه‌ر جاره به به‌كوشت دانی چه‌ند پێشمه‌رگه ده‌توانێ نفوزی جه‌ماوه‌ری به ده‌ست بێنێ، كوا ئه‌م سیاست یا ستراتێژانه ده‌توانن ببنه مه‌بنای هاوكاری‌و كاری هاوبه‌ش له به‌ره‌یه‌كدا؟ یان دیسانیش هه‌ر بۆ نمونه لایه‌نێك لای وابێت كه كۆنه‌په‌رستی‌و دواكه‌وتویی به‌ڵایه‌كه كه ماوه‌ی 30 ساڵه وه‌كوو مۆته‌كه به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه، خه‌ڵك لێی بێزارن‌و نابێ رێگا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی خۆش بكرێ‌و لایه‌نێكیش پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی مه‌لایانی كوردستان بخاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆیه‌وه؟ لایه‌نێك به كرده‌وه خۆی له به‌ره‌ی هه‌وڵدان بۆ ئیسلاحی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ببینێته‌وه‌و لایه‌نێك لای وابێ ئه‌وه به واتای تورموز كردنی خه‌باتی رادیكاڵ‌و روو به پێشی جه‌ماوه‌ره، ئه‌مانه كۆ كردنه‌وه‌یان له به‌ره‌یه‌كدا كارێكی ئاسان نییه. هه‌مووی ئه‌و نمونانه جه‌وهه‌ره‌ن رێگرن له پێكهێنانی به‌ره.
دووهه‌م: برینی جیابوونه‌وه‌ی به تایبه‌ت ٢ ساڵی رابردووی نێوان هێزو لایه‌نه‌كان سارێژ نه‌بوه. به‌شێك له‌و رێكخراوانه ته‌نانه‌ت له ئاستی سه‌ركردایه‌تیان به یه‌كه‌وه قسه‌یان نییه. بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مه‌رجی به‌شداری لایه‌نێكیان به‌شداری نه‌كردنی ئه‌و‌ی دیكه‌یه.
2. ئه‌ی هاوكاری‌و كۆده‌نگی بۆ وڵامدانه‌وه به پرسیارگه‌لێك كه كهمو زۆر پێوه‌ندیدار به هه‌مووانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ناگرێ؟
ره‌حمانپه‌نا: هه‌ر به‌و هۆكاره‌ی كه له وڵامی پرسیاره‌كه‌ی یه‌كه‌م‌دا باسم كرد. هه‌موو ئه‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا ده‌گۆزه‌رێت، پێوه‌ندی به هه‌مووانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌مووان یه‌ك وڵام یان یه‌ك رێگا چاره‌یان بۆ پرسه‌كان‌و رووداوه‌كان نییه. هه‌ر كه‌س له روانگه‌ی سیاسیی‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆیه‌وه بۆ رووداوه سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وڵام به بابه‌ته‌كان ده‌داته‌وه كه زۆربه‌ی جار وڵامه‌كان دوو جه‌مسه‌ری سیاسی‌و چینایه‌تی جیاواز له‌یه‌ك پێكدێنن.
3. پێتان وایه سه‌رجه‌م هێزه كوردستانییه‌كان له هه‌لومه‌رجێكدان كه ئه‌گه‌ر ئالۆگۆرێك له ئێران‌دا بێته ئاراوه، بتوانن هه‌له‌که به قازانجی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بقۆزنه‌وه؟
ره‌حمانپه‌نا: شێوازی پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ كاریگه‌ری جیاوازی له سه‌ر حیزبه‌كان هه‌یه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕ له سه‌ره‌وه واته رووخاندنی رژیم له رێگای هێزی ده‌ره‌كی یان كوده‌تای نیزامی روو بدات (ئه‌لبه‌ته من هه‌ر دووكیان به دوور ده‌زانم) هێزگه‌لێك قازانجی تێدا ده‌كه‌ن‌و هێزگه‌لێك‌و زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك زه‌ره‌ری تێدا ده‌بینن. عێراق‌و ئه‌فغانستان نمونه‌ی زیندووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له ئاكامی خه‌بات‌و خرۆشانی جه‌ماوه‌ریدا برووخێت‌و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵسووڕاوانه له سیاسه‌ت‌و رووداوه سیاسیه‌كاندا ده‌خاڵه‌تی چالاكیان هه‌بێت، له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسیه‌كانیش ناتوانن خۆیان له هاوكاری لا بده‌ن. بۆ نمونه ده‌توانین ئاماژه به پێكهاتنی "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد" له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی بكه‌ین، كه خه‌باتی رۆژانه‌و خۆپێشاندانی به‌رده‌وام بوو به هۆكاری دروستبوونی وه‌ها هاوكارییه‌كی به كرده‌وه.
له حاڵه‌تی ته‌فره‌قه، دڕدۆنگی‌و كێشه، هه‌میشه هه‌لومه‌رج به قازانجی دوژمن‌و به زه‌ره‌ری جه‌ماوه‌رو حیزبه‌كان ده‌شكێته‌وه. به‌ڵام له حاڵه‌تی ته‌بایی، هاوكاری‌و هاوده‌نگی، یه‌كگرتوویی به كرده‌وه له نێو لایه‌نه‌كان‌و جه‌ماوه‌ردا پێكدێت‌و ته‌نانه‌ت مه‌جال بۆ پیلانگێری دوژمنیش به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.
4. له بارودۆخی ئێستادا، پرش‌وبڵاوی رێكخراوه سیاسییه‌كان له ئاستی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه چ مه‌ترسییه‌كی پێكهێناوه؟
ره‌حمانپه‌نا: به هۆی بوونی به‌شی عه‌له‌نی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هێزی پێشمه‌گه‌رو چه‌كداریان هه‌یه‌و له كوردستانی عێراق نیشته‌جێن مه‌ترسی شه‌ڕی چه‌كداری‌و رووداوی ناخۆش له ئێستادا ناكرێت.
به‌ڵام نه‌فسی ئه‌و پرژو بڵاوی‌و نه‌بوونی كۆده‌نگی دژ به كۆماری ئیسلامی، نیگه‌رانی‌و نائۆمێدی له ناو خه‌ڵكدا دروست ده‌كات‌و مه‌جالی زه‌فه‌ر برد‌نی كۆماری ئیسلامیش به حیزبه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ ته‌فره‌قه‌و بگره جیابوونه‌وه‌ی زیاتر پێك دێنێت. هه‌روه‌ها له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یش رێگه له پشتیوانی به‌رفراوانی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆست‌و كرێكاری‌و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێ‌و كاری ئه‌وانیش به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
5.قازانجه‌كانی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی، یان كۆده‌نگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له نێو رێكخراوه سیاسیه‌كاندا بۆ پرسی سیاسی كورد له ئێران‌دا چییه؟
ره‌حمانپه‌نا: له ئه‌گه‌ری پێكهاتنی وه‌ها هاوكاری‌و كۆده‌نگییه‌ك ده‌توانێت چه‌ند قازانجی هه‌بێت، هه‌ر چه‌ند ئێستا من به ئاسته‌می ده‌زانم.
یه‌كه‌م: ریزی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌و لێبڕاوانه له دژی كۆماری ئیسلامی رێكده‌خات‌و دڵخۆشی‌و دڵگه‌رمی زیاتر بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت زیاد ده‌كات. جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و بڕوای به سه‌ر كه‌وتن زیاتر ده‌بێت.
دووهه‌م: پێش به پیلانگێڕی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێت. مه‌جالی كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له كه‌لێن‌و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی كۆمه‌لگای كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كات‌و رێگای فریوكاری بۆ دانی ئیمتیازی درۆینه به‌م حیزب‌و ئه‌و لایه‌ن ده‌گرێت. بۆ نمونه ته‌جره‌به‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد"و وتووێژی یه‌ك لایه‌نه دووپات نابێته‌وه.
سێهه‌م: له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵكی كورد‌و مافه ره‌واو به‌رهه‌قه‌كانی زیاتر ده‌ناسرێت‌و پشتیوان‌و دۆست‌و لایه‌نگری زیاتری بۆ په‌یدا ده‌بێت‌و به‌و نیسبه‌ته‌ش كۆماری ئیسلامی زیاتر به تاك‌و ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه.
چواره‌م: له ناوخۆی كوردستاندا ده‌توانێ كه‌ش‌و هه‌وای دێموكراتیك به نیسبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌كان بخولقێنێت‌و ئه‌گه‌ر وا دابڕێژرێ كه ئوسولی‌و پته‌وو به‌رده‌وام بێت، رێگایه‌كی شارستانیانه بۆ به‌ره‌وپێش برد‌نی ناكۆكیه‌كان به هه‌مووان نیشان ده‌دات‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك پارێزراوتر ده‌بێت.
6.باشه پێتان وانییه سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موواندا هه‌یه‌و پێویسته له به‌ر قازانجی گشتیی له سه‌ر ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌ون؟
ره‌حمانپه‌نا: بێگۆمان خاڵی هاوبه‌ش له به‌رنامه‌ی نووسراوو راگه‌یه‌ندراوی لایه‌نه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ‌ته رێگر له پێكهاتنی به‌ره، نه‌ك نه‌بوونی خاڵی هاوبه‌ش به‌ڵكوو جیاوازی سیاسی له سه‌ر رێگه‌ی چلۆن گه‌یشتن به‌و خاڵانه‌یه. له پرسیاره‌كانی پێشتردا نمونه‌گه‌لێكم له جیاوازییه‌كان له‌م بابه‌ته‌وه باس كرد، با لێره‌دا به نمونه‌یه‌كی دیكه ئاماژه بكه‌ین. بۆ نمونه هه‌ر چوار ساڵ جارێك له ئێران به ناو هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری‌و پارلمان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌موو شێوه‌ی نادێمكراتیك‌و بێ بایه‌خی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێك ده‌زانین‌و ده‌ناسین. به‌ڵام لایه‌نگه‌لێك چاوی خۆیان له 30 ساڵ كارنامه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن له ئێران ده‌به‌ستن‌و به یه‌ك و‌شه‌ی باس كردنی پاڵێوراوێک كه له سافی شۆرای نگه‌هبان گوزه‌راوه‌و بۆ ده‌نگ كۆ كردنه‌وه له شوێنێك ناوی كوردی وه‌ك "قه‌وم" هێناوه، له د‌ووره‌وه قه‌ند له زاریاندا ده‌توێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه پێدا هه‌ڵوتنی‌و ده‌بن به پاڵپشتی‌و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن‌و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ده‌نگی بۆ بده‌ن. ئه‌مه له كاتێکدایه كه به‌شێك له لایه‌نه‌كانی دیكه دژ به به‌شداری له وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكدان. ئه‌م دوو سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر له ناو به‌ره‌یه‌كدا بن، ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ر له سه‌ر ئه‌م تاقه یه‌ك هه‌ڵوێسته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
7.پاش چوونه‌وه وڵات، به‌و كولتووره سیاسییه‌ی ئێستا كه له نێو رێكخراوه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادایه چه‌نده مه‌ترسی شه‌ڕی نێوخۆیی به شێلگیر ده‌زانن؟
ره‌حمانپه‌نا: سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم كه شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌زموونێكی تاڵ‌و زیانبار بوو، هیوادارین هه‌رگیز له كوردستان دووپات نه‌بێته‌وه. به‌ڵام من لام وایه و‌تنی راستییه‌كان به خه‌ڵك، به تایبه‌ت به‌و نه‌وه نۆییه‌ی كه ئاگاداری ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه نییه‌و ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی له كاتی پێویست‌و یان له كاتی چه‌واشه كردنی راستییه‌كان له لایه‌ن كه‌س یان لایه‌نگه‌لێك، یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگری له دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه‌یه. بێجگه له‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه شه‌ڕی هه‌ڵگیرسان‌و درێژه‌ی پێدا به هه‌مان عه‌قلیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌رێنه‌وه كوردستان، هیچ زه‌مانێك بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه نییه.
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه له مه‌یدان‌دا بوونی جه‌ماوه‌ره. شه‌ری ناوخۆیی له كوردستان ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه رژیم توانی پاشه‌كشه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بكات‌و پێشمه‌رگایه‌تی بوو به ته‌نیا مه‌یدانی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. وشیار بوونی جه‌ماوه‌ر، له مه‌یدانی خه‌بات‌و سیاسی‌دا بوون‌و له رووداوه سیاسییه‌کاندا چالاکانه به‌شداری کردن، بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بوون به رووداوه‌كانهو سیاسه‌تی حیزبه‌كان، رێگه له شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌گرێ‌و ئه‌گه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراویش لێره‌و له‌وێ روو بدات، به خێرایی پێشی پێده‌گیرێ.
به ره‌سمی ناسین‌و به كردوه ره‌عایه‌ت كردنی ئه‌و سه‌ره‌تایه كه حاكمیه‌ت له كۆمه‌لگادا مافی جه‌ماوه‌ره‌و ئه‌وه‌ش به ده‌نگی ئازادانه‌ی ئه‌وان دیاری ده‌كرێ. ئه‌وه ئه‌و رێگایه‌یه كه هه‌ر حیزبێكی سیاسیش به شێوه‌یه‌كی مه‌شروع ده‌توانێ به به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌وڵ بدات‌و له هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌رترین وه‌سیله‌یه بۆ پێش‌گرتن به روودانی شه‌ڕی ناوخۆ.
راده‌ی راستگۆیی‌و دروستكاری هه‌ر حیزبێكیش له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی راسته‌وخۆی ئه‌وان‌و پاراستنی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی دیموكراسی‌و ئازادی تاك‌و كۆمه‌ڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی به‌رگیری له شه‌ڕی ناوخۆیه.
8.ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی دروست نه‌بێ چیتان كردووه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا چ پرۆژیه‌كتان هه‌یه؟
ره‌حمانپه‌نا: كۆمه‌ڵه بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ له دوو بواردا چالاكی كردووه. یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نگران، دۆستان‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كوردستان. ئێمه به ته‌بلیغات‌و نووسین، به و‌تنی راستییه‌كان‌و به كرده‌وه شێوه‌ی به‌رگیری كردن له دووپات بوونی وه‌ها موسیبه‌تێكمان باس كردووه. هه‌ر وه‌كوو وتم رێگاكه‌ی به وشیار كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و ده‌خاڵه‌تی چالاكانه له سیاست‌و به كرده‌وه به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ری له كوردستان ده‌زانین كه گه‌ڵاڵه‌ی دیاریكراوی په‌سه‌ندبووی كۆنگره‌ی سیزده‌ی كۆمه‌له‌مان هه‌یه.
دووهه‌م: له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان كه زۆرتر مه‌به‌ستم دوو باڵه‌كه‌ی حیزبی دێموكراته، له هه‌موو دیدار‌و دانیشتنه‌كاندا، رای خۆمان به راشكاوانه باس كردووه‌و رێگای عه‌مه‌لی دووپات نه‌بوونی ئه‌و شه‌ڕه‌مان وتووه. ئێمه پێشتریش چه‌ند خاڵێكمان وه‌ك خاڵی هاوبه‌ش كه داخوازی حیزبی یان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هیچ حیزبێك گه‌ڵاڵه نه‌كراون وه‌ك په‌ره‌نسیبی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان باس كردووه‌و هه‌ر وه‌ك وتم له كۆنگره‌ی ١٤ی كۆمه‌ڵه كه هاوینی ٢٠١٠ به‌سترا، ئه‌و خاڵانه له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ندكران كه بنه‌مای ئوسولی بۆ داڕشتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌و لامان وایه باشترین رێگا بۆ پێكهێنانی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی هێمنانه له پێوه‌ندی نێوان حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان دیاری ده‌كات. ئه‌و حیزبه:
. راسته‌وخۆ دژ به چینی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، هیچ داخوازییه‌ك‌و هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بریبێ.
. ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی به ره‌سمی بناسێ.
. به‌ڵێنی دابێت كه له كێشه‌و ناكۆكی سیاسیی‌دا ده‌ست بۆ چه‌ك نابات.
. به‌ڵێنی دابێت كه ناچێته بواری هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ دوژمن‌و بواری وتووێژ كردنی به ته‌نیایی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ر به ره‌سمی بناسێت، جیاواز له‌وه‌ی كه چ شكڵ‌و شێوه‌یه‌كی بۆ پێشنیار ده‌كات.
ئه‌و چه‌ند خاڵه بۆ ئێمه داخوازی حیزبی نییه، به‌ڵكوو ویستی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، وه‌ك پڕه‌نسیبی چاوه‌دێر به سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه چاو لێ ده‌كه‌ین‌و حازرین له سه‌ریان هاوكاری به كرده‌وه بكه‌ین.
9. چه‌نده باوه‌ڕتان به ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی هه‌یه، ئاماده‌ن له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك نه‌به‌ن؟
ره‌حمانپه‌نا: ئێمه هه‌تا سه‌ر ئێسقان باوه‌ڕمان به ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی چ بۆ تاكی كۆمه‌ڵگاو چ بۆ حیزب‌و لایه‌ن‌و رێكخراوه سیاسیی، پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیرییه‌كان هه‌یه. ئێمه باوه‌ڕی قووڵمان به ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی هه‌یه. له پاشه‌رۆژی دوای رووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و خواسته بكه‌ین به یه‌كێك له خاڵه په‌سه‌ند كراوه‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات چ له ئێران‌و چ له كوردستان. بۆیه هیچ حیزبێک به قه‌یومی جه‌ماوه‌رو دیاری كه‌ری سنووری ئازادی نازانین. كۆمه‌ڵگایه‌ك که ئازادی تێیدا نه‌بێت، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه نه‌فه‌سی تێدا نا‌كێشرێت‌و مرۆڤه‌كانی تێیدا خه‌فه ده‌بن. وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ک ئینسانێکه که ئۆکسیژێنی پێنه‌گات که بێگومان ده‌مرێت. ئازادی سیاسیی له هه‌موو بواره‌كاندا پێشمه‌رجی گه‌شه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی. داخوازی ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی به هیمه‌تی کاری وشیاری ده‌رانه‌ی کۆمه‌ڵه‌و ته‌بلیغی به‌رده‌وامی ئێمه، ئه‌مڕۆ بوه به یه‌کێک له داخوازه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
كۆمه‌ڵه تا ئێستا به كرده‌وه نیشانی داوه كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان هه‌رگیز په‌نا بۆ چه‌ك نابات. یه‌ك هێزیش له كوردستان نییه كه كۆمه‌ڵه په‌لاماری چه‌كداری بردبێته سه‌ری. به‌ڵكوو به پێچه‌وانه زۆربه‌ی هێزه چكۆله‌کان له ترسی په‌لاماری لایه‌نی دیکه له كوردستان هه‌میشه باره‌گاو مقه‌ڕه‌كانیان له نزیك كۆمه‌ڵه ده‌كرده‌وه، چۆن هه‌ستیان به ئه‌منیه‌ت ده‌كردو كۆمه‌ڵه‌یش ده‌یپاراستن.
ئێستایش ئێمه ئاماده‌ین به‌یانییه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ چه‌ك له كاتی قووڵ بوونه‌وه‌ی كێشه سیاسیی، فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واژۆ بكه‌ین‌و به كرده‌وه‌یش پێی پابه‌ند ده‌بین. هیوادارین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش راستگۆیانه ئه‌و به‌ڵێنه بده‌ن.
10. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ چی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وه ناكه‌ن تاكوو هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێبكه‌ون كه نابێ هیچ لایه‌نێك بۆ بڕینه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ؟
ره‌حمانپه‌نا: به رای من گرفتی ئێستا ئه‌وه نیه كه لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ئیمزاكه‌ن كه له ناكۆكییه سیاسییه‌كاندا ده‌ست بۆ چه‌ك نه‌به‌ن. وه‌ها رێككه‌وتنێك هه‌ر به ته‌نها له سه‌ر ئه‌و یه‌ك خاڵه، ئه‌ویش له حاڵێكدا كه هه‌موو لایه‌نێك له لای خۆی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌و زیاتر له بیست ساڵیش به سه‌ر كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ تێپه‌ر ده‌بێ، به ده‌سكه‌وتێكی گرینگ نایه‌ته ئه‌ژمار.
راگه‌یاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كارێكی دژوار نییه، به‌ڵام وانیه ئێستا هیچ لایه‌نێك هه‌بێ كه نكۆلی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات‌و كهمو زۆر هه‌موو كه‌سیش له لای خۆیه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات. مه‌سه‌له گه‌یشتن به میكانیزمێكه كه به كرده‌وه رێگه له شه‌ی ناوخۆ بگرێ. كه هاتینه سه‌ر باسی ئه‌و میكانیزمه ئه‌وجار هه‌موو پرسه‌كانی دیكه كه له‌م وتووێژه‌دا باسمان كرد دێنه گۆڕێ‌و پێویسته رێگای چاره‌سه‌ر كردنیان بۆ بدۆزرێته‌وه. به‌و حاڵه‌شه‌وه ئێمه له سه‌ر ئه‌و تاقه یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ش كێشه‌یه‌كمان نیه، سیاسه‌تمان له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما‌یه‌ی كه باسم كرد دارێژراوه. هه‌ر كاتیش هه‌ست بكه‌ین كه هه‌له‌كه بۆ وه‌ها ده‌ست پێشخه‌رێك له‌باره‌و وڵام وه‌رده‌گرێته‌وه نكۆڵی لێ ناكه‌ین‌و ده‌ست پێشخه‌ری ده‌که‌ین.
به‌رێز حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه_رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران، له چه‌ند دێڕدا:
حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا ساڵی ١٣٤٠ له ئاوایی "خه‌یر" له نزیك شاری سه‌قز له دایك بوه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شوێنی له دایك بوونی ته‌واو كردوه.
ئینجا، خوێندنی راهنمایی و ده‌بیرستانی له شاری سه‌قز خوێندوه‌و له به‌هاری 58ی هه‌تاوی‌دا دیپلۆمی گرتوه.
له پاییزی ٥٧وه یه‌کێک له هه‌ڵسووڕاوانی خه‌باتی خوێندكارانی ئه‌و شاره بۆ رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی بوه.
پاش ئاشکرا بوونی كۆمه‌ڵه له تێكۆشه‌رانی "جه‌معیه‌تی شاری سه‌قز"دا کاری کردوه.
پاییزی ٥٨ی هه‌تاوی بوه به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی ئه‌و رێکخراوانه‌دا كاری كردوه.
ناوبراو ئێستا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه)و به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌سه‌ر شانه.

No comments:
Post a Comment