رەحیم رەشیدی/ مەکزیک
سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٣ی زایینی، کاتژمێر ٨ی سەر لە ئێوارێ، لە شاری کوئرناڤاکە لە ویلایەتی مۆرێۆلۆس، بە بەشداری سەدان کەس دەستی پێکرد.
لە رۆژی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەدا، جێگری سەرۆکی ویلایەتی مۆرێۆلۆس و وەزیری گەشت و گوزار، وەزیری حکومەت و سەرکۆی چاوەدێری فێستیواڵەکە قسەیان کردو وێرای باس لە وردەکارییەکانی ئەو فێستیڤاڵە، بە رێزەوە باسیان لە کوردو کوردستان کردو سوپاسی هانا جافیان کرد بۆ هەوڵەکانی سەبارەت بە بەشداری کوردستان لەو فێستیڤاڵەدا.
لەو نێوەشدا، عەلی حەسەن موحەممەد بە نوێنەرایەتی باوڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵ لە مەکزیک بە زمانی کوردی و ئینگلیزی قسەی کردو خۆشحاڵی خۆی لە بەرێوە چوونی ئەو فێستیڤاڵە دەربڕی و چەند دیاریەکیشیان پێشکەش بە وەرێخەرانی فێستیڤاڵەکە کرد.
دواتر کاوە عومەر چالاکڤانی کوردو کارمەندی باڵوێزخانەی عێراق، بە نوێنەرایەتی گەنجانی کورد لە مەکزیک و میوانانی کورد لەو فێستیڤاڵەدا، وتارێکی بە زمانی ئیسپانیایی پێشکەش کردو هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردو کوردستان خواست و داوای لە وڵاتی مەکزیک کرد کە پشتیوانی لە پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بکات.
دواتر کچە چالاکی کورد هانا جاف، سەرۆکی ناوەندی جاف قسەی کردو باسی لە کولتووری کورد کردو وتی کە شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە دەکات و هیواشی خواست کە کوردەکان لە پێناوی وەدیهێنانی ئازادی دا، هەمیشە یەکگرتوو بن.
شیاوی باسە کە فێستیڤاڵی "تامی مۆرێۆلۆس" ماوەی ٥ ساڵە بە بەردەوامی بەرێوە دەچێت. هەموو ساڵێک وڵاتێک وەکوو میوان بۆ بەشداری لەو فێستواڵەدا بانگهێشت دەکرێت. ساڵی یەکەمی فێستیواڵەکە، تەرخان کراوە بۆ باس و رێزلێنان لە کولتووری مەکزیک، تاکوو ئێستا وڵاتانی ژاپۆن، پاراگوا، شیلی و کولومبیا، میوانی فەرمیی ئەو فێستیوواڵە بوون.
لەو فێستیواڵەدا، وڵاتی میوان بە چالاکی جۆراوجۆر باس لە کولتوورو کەلەپووری خۆیان دەکەن و لەو رێگاوە تێدەکۆشن کە خۆیان وەکوو نەتەوەیەک بە مەکزیکیەکان بناسێن. ئەمساڵیش کوردستان بە فەرمیی میوانی ئەو فێستڤاڵەیە.
کورتەیک لەسەر هانا جاف:
کچی سەریاس جاف و کوڕەزای داود بەگی سەرۆکی هۆزی جافە. دایکی هانا بە رەچەڵەک مەکزیکییە. هانا، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی ڕامیاری، لە زانستگای هارواردە. ئەو زمانەکانی فەرانسەوی، ئینگلیزی، ئیسپانیولی بە باشی دەزانێ و کەمێک شارەزای کوردی و عەرەبیشە.
هەنووکە، هانا باڵوێزی گەشتوگوزاری ولایەتی مۆرێۆلۆس لە دەوڵەتی فێدراڵی مەکزیک دایەو هاوکات بریکاری وەزارەتی کۆچی مەکزیک لە نێو کۆمیتەی راوێژکاری، لە حیزبی شۆرشگێری دامەزرێنەری مەکزیکە.
No comments:
Post a Comment