Archive

Wednesday, October 9, 2013

لە ویلایەتی کالیفورنیای ئامریکا فێستیواڵێک بەرێوە چوو / رحیم رشیدی، واشنگتن













لە ویلایەتی کالیفورنیای ئامریکا فێستیواڵێک بەرێوە چوو کە لەودا کوردەکانیش بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریان تێدا کردو بە چالاکی جۆراوجۆر هەوڵی ناساندنی کولتووری کوردیان دا. 
فێستیڤاڵەکە لە شاری ئێرواینی ویلایەتی کالیفورنیا پێکهات کە چەند نەتەوەی دونیا تێیدا بەشداریان کرد. ئەنجوومەنی پەروردەی کورد لە ئامریکا بە ڕازاندنەوەو ئامادە کردنی دوو ژوور بە شێوەیەکی چالاکانە لەو فێستیواڵەدا بەشداریان کرد و بە چالاکی جۆراوجۆر سەرنجی بەشێکی بەرچاو لە ئامادەبووانی ئەو فێستیڤاڵەیان بۆ لای مێژوو کولتووری کورد ڕاکێشا.
یەکێک لە ژوورەکان بۆ باس لەسەر کولتوور، داب و نەریتی کوردەواری، جلوبەرگ، موسیقا، زمان و مێژووی کورد، ئەوی دیکەشیان بۆ باس و ئاشنایەی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەک کە زۆربەیان بیانی بوون، لەسەر ئایینی کوردی یارسان تەرخان کرابوو تاکوو ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەو ژورەیان دەکرد لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کوردانی یارسانی و بیروباوەڕە ئایینییەکانیان ئاشنا بن.
شیاوی باسە لەو فێستیڤاڵەدا ژووری کوردەکان بە بەردەوامی لە لایەن ئامادەبووانەوە بەسەر دەکرایەوەو بەرێوەبەرانی ژوورەکانیش لەو دەرفەتە کەڵکیان وەردەگرت بۆ ئەوەی کەلتوورو مێژووی کوردو کوردستان بە نوێنەرانی گەلانی جیهان کە ئامادەی ئەو فێستیڤاڵە بوون، بناسێنن.

سەرچاوەی هەواڵ: ئەندازیار ئەردەڵان بێهرووزی

No comments: