Archive

Monday, January 11, 2021

ئاڕنۆڵد ھێرش دەكاتە سەر تره‌مپ


"ئه‌وه‌ی روویدا شکاندنی ماڵی دیموکراسی ئەمەریکا بوو"


K24 - واشنتن

ره‌حیم ره‌شیدی

 ئەکتەری به‌ناوبانگی ئەمەریکا، ئارنۆڵد شوارزنیگەر، لە رێگەی لێدوانێكی ڤیدیۆیی دا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی ئەمەریکا گرت و گوتی: "ترەمپ خراپترین سەرۆکی ئەمەریکا‌یە لە مێژوودا".

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌‌ به‌ ناوبانگه‌ی سینه‌ما، ھێرشی لایه‌نگرانی تره‌مپ له‌ ‌ 6/1/2021، بۆسه‌ر  کۆنگرێس، بە هێرشی نازییەکان لە ئەڵمانیا و ئوتریش بۆ سەر جووەکان بەراورد کرد، کە ئه‌و په‌لامارانه‌ له‌ كولتووری سیاسیی دا به‌ (شەوی شووشە شکاوەکان) ناسراوە.

ئاڕنۆڵد، گوتی: "من لە ئوتریش گەورە بووم، زۆر باش ئاگاداری مێژووی شەوی شوشە شکاوەکانم. ئەوە شەوێک بوو کە تێیدا ساڵی 1938 هێرش کرایە سەر جووەکان، ئەوانە نازییەکان بوون کە پەلاماری جوله‌كه‌كانیان دا".

ئارنۆڵد، پێشتر له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان حاكمی ویلایەتی کالیفۆرنیا بووه‌، ھێرشەكەی سەر كۆنگرێس ئەویشی نیگەران كردووە و دەڵێ: "رۆژی چوارشەممە رۆژی شووشە شکاوەکانی ئەمەریکا بوو، شووشەی شکۆی کۆنگرێسمان بینی، لەوەش زیاتر ئەو هێرشبه‌رانه‌ تەنیا شووشەی کۆنگرێسیان ورد نه‌كرد، بەڵکو هێرشیان کردە سەر ئەو بیرۆکەیەی کە ئێمەی راگرتووە، ئەوە تەنیا شکاندنی دەرگاو پەنجەرە نەبوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویدا شکاندنی ماڵی دیموکراسی ئەمەریکا بوو. پێویستە زۆر له‌ ئاكامی خۆپه‌رهستی وریاتر بین. سەرۆک ترەمپ لای وابوو دەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنێکی دادپەروەر بگۆرێت. وای ده‌زانی بە کودەتا خەڵک لەسەر رێگا لاده‌دات. درۆو قسەکانی ترەمپ باوكم و دراوسێكانمانی بەلاڕێدا بردبوو. سەرۆک ترەمپ سه‌رۆكێكی دۆراوه‌. لە مێژوودا ئه‌و بە خراپترین سەرۆکی ئەمەریكا ھەژمار دەكرێت".

#مسته‌ر_كورد

No comments: