ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
پێشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، لە نێوه‌ڕاستی شاری بەغدا دوو كرده‌وه‌ی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران هاتنه ئاراوه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه كه گشتیان به بایه‌خه‌وه باس له گرینگی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، ئه‌و په‌لاماره خۆكوژیانه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد.
دوابه دوای ته‌قینه‌وه‌كان، دانیەل بی سمێت کە بە شێوەی کاتی کارەکانی وەزیری دەرەوەی بەڕێوە دەبات، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه نوسخه‌یه‌كی بۆ كوردستان تی ڤی ناردراوه، نووسیویه‌تی: "ئێمە بەتوندترین شێوە هێرشە تیرۆریستییه‌كانی ئەمرۆی بەغدا مەحکووم دەکەین. له دوو كرده‌وه‌ی تەقینەوەدا لانیکەم 32 کەسیان کوژراون و ژمارەیەکی پتریش بریندار بوون. ئەو تەقینەوانە كرده‌وه‌ی کوشتنی بەکۆمەڵه‌و به بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌كی ناخۆشی تیرۆریزمه کە به‌رده‌وام درێژەی هەیەو هەڕەشە لە ژیانی عێراقییه بێتاوانه‌كان دەکات. ئێمە به قوڵی سەرەخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هیواخوازین برینداره‌كان هه‌رچی زووتر چاك ببنه‌وه."
پاش ئه‌و رووداوه تیرۆریستیه‌ش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌کەی کرد‌و رایگەیاند "ئه‌م هێرشه تيرۆریستيیانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسایه‌تی نيشتمانى بۆ ته‌بايى، يه‌كڕيزى، هاوبه‌شى و پێكه‌وه كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییەکان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان".
هاوكات مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی تەقینەوەکانی بەغدا ئاماژەی بەوەش کردوه كه: "هەرێمی کوردستان ئامادەی هاوکاری و پاڵپشتییە".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا سەرکۆنەی کردەوە خۆکوژییەکانی به‌غدای كردوه‌و ده‌ڵێ: "ئەم کردە چەپەڵانە نابنە هۆی لاوازکردنی کاروانی عێراق بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی".
تەقینه‌وه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام دراون .
وەین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش لە تویتێكدا بە زمانی كوردی ئاشكرای كرد ، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ـه‌وه تا ئێستا هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا 68 ئۆپه‌راسیۆنیان له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌نجامداوه.
بە گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێكشاكاندنی داعش، كه رێكه‌وتی 10ی مانگی 9ی 2014 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێكهات و هه‌نووكه 83 وڵات تێیدا ئه‌ندامن، له ساڵی 2020دا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه، 55 چالاكی دژی داعش ئه‌نجام داوه، له ئاكامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌شدا 31 سەرکردەی داعش و 56 ئەندامی رێكخراوه‌كه رێگریان لێكراوه‌و نه‌یانتوانیوه کردەوەی تیرۆریستی به‌ڕێوه‌به‌رن. به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانییه جیهانییه پێی وایه هێشتاش داعش هەڕەشه‌یه له‌سەر ئاسایشی عێراق.
له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا هێرشی له‌م چه‌شنه له به‌غدا نه‌هاتۆته ئاراوه.
چاوه‌رێ ده‌كرێ ڕاده‌ی كوشتن و برینداره‌كانی ئه‌م ڕووداوه له‌وه پتر بێ كه وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگه‌یاندوه.
No comments:
Post a Comment