K24 – واشنتن:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه، دێریك ئیڤانس، یه‌كێك له یاسادانه‌رانی رۆژئاوای ویلایه‌تی ڤیرجینیا، له هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسدا به‌شداری كردووه.
دێریك رۆژی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس له رێگای فهیسبووكهوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ده‌ڕۆنه ناو كۆنگرێس، دواتریش ڤیدیۆكه‌ی سڕیوه‌ته‌وه.
دێریك دوای ئه‌وه له په‌خشی راسته‌وخۆ به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌شی نیشانداوه كه خۆی به نایاسایی ده‌چێته ناو كۆنگرێس، داواكارانی گشتی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس تاوانه دژی یاسا و رێسای ده‌وڵه‌تی فیدراڵ و گشت ئه‌وانه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌دا به‌شداریان كردووه، ده‌بێ سزا بدرێن.
دێریك له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رۆژئاوای ڤیرجینیایه.
له هێرشی سه‌ر كۆنگرێسدا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و چوار كه‌سی دیكه گیانیان له دهسداوهو نزیك به 20 پۆلیسیش بریندار بوون.
یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان، ژنێکی سپی پێست بوو كه پێشتر له ریزی سوپای ئه‌مریكادا بوو، لەلایەن پۆلیسی پارێزه‌ری کۆنگرێسەوە تەقەی لێکراو کوژرا، سێ کەسی تریش بەهۆی کێشەی تەندروستی په‌یوه‌ست بە رووداوەکە گیانیان لە دەستداوه.
کاردانەوەکان بەرامبەر هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا به‌رده‌وامه، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە رێگەی کەناڵی جیاوازەوە سەرکۆنەی گرژییەکانی پایته‌ختیان كرد. رۆژی پێنجشەممە جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا، له وتارێكدا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر کۆنگرێسی به "تیرۆریستی ناوخۆیی" ناوبرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا وچه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كۆنگرێس له هه‌ر دوو پارتی كۆماری و دیموكرات، داوا ده‌كه‌ن سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە پۆستەکەی دوور بخرێته‌وه و ره‌نگه له‌م باره‌وه سبه‌ی هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌ن، له كاتێكدا تره‌مپ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی له ده‌سه‌ڵات ماوه.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment