ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی له‌وه كرد سەرۆک بایدن دوانیوه‌رۆی دوێنی سێشەممە، له رێگای پێوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلاده‌میر پۆتین قسه‌ی كرد‌و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌رمانداوكردنی ئالێکسی ناڤاڵنی كه‌سایه‌تی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا ده‌ڕبڕیه‌وه.
سه‌رۆك بایده‌ن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ناتۆ‌و هه‌روه‌ها سەروەری وڵاتی ئۆکرانیا له بەرامبەر هه‌نگاوه دوژمنکاریـیەکانی ڕووسیادا، دووپات كردۆته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌و باسی نێوان دوو سه‌رۆك دا باس له‌وه كراوه كه پێویسته دوو لایه‌ن بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵی دیكه رێكه‌وتنی نیوستارت درێژبكه‌نه‌وه.
كۆشكی كرملێن لای خۆیەوە ڕایگەیاندوه سه‌رۆك پۆتین بە هاوتا ئه‌مریكایه‌كه‌ی راگه‌یاندوه مۆسكۆ پشتیوانی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان دوو وڵات دەکات، به چه‌شنێك لە بەرژەوەندی هەردوو ولا‌و گشت جیهان دا بێ.
ئه‌م پێوه‌ندیی و قسه كردنانه‌ی هه‌ر دوو سه‌رۆك، پاش ئه‌وه دێت كه رۆژی شه‌ممه، هه‌زاران خۆپیشاندەر، بۆ پشتیوانی کردن لە ئالێکسی ناڤاڵنی، ڕەخنەگری سیاسه‌ته‌كانی رووسیا، خۆپیشاندانیان کرد كه له ئاڵمانیاوه گه‌رایه‌وه مۆسكۆ، ناوبراو پاش ژه‌هرخواردن كردنی له لایه‌ن رووسیاوه، بۆ چاره‌سه‌ر چبوه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە میدیای ڕوسیای ڕاگەیاند: "جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، وتووێژی لەگەڵ باڵیۆزی واشگنتن دا کردووە، و سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكاو بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی باڵوێزخانه، ناڕەزایه‌تی ده‌ربڕیه‌وه‌و ئه‌و كرده‌وانه‌ی به هاندانی خۆنیشانده‌ران و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی رووسیا لێكداوه‌ته‌وه."
هاوكات وتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە مۆسکۆ دەڵێت: "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە کارێکی ئاساییە بۆ باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ئالۆزییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه تاكوو ئاگاداری سڵامه‌تی و پاراستنی خۆیام بن."
له ماوه‌ی حه‌تووی ڕابردوودا، سه‌رۆك بایده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رانسه‌و مه‌كسیك و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا‌و كه‌نه‌دا به ته‌له‌فوون قسه‌ی كردوه‌و له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا پێداگری كردۆته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش وه‌كوو بایه‌خپێدانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن به هاوبه‌شه نێونه‌ته‌وییه‌كان لێكده‌درێته‌وه.
No comments:
Post a Comment