بڵاوكراوه‌ی به ناوبانگی ئه‌مریكی (Free Beacon)، ڕۆژنامەوان ره‌حيم ره‌شيدى وه‌ك كه‌سايه‌تى ساڵى ٢٠١٨ ده‌ستنيشان كرد.
له پرێس كۆنفرانسێكدا، ڕەشیدی له لایەن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، به "مسته‌ر كورد" ناوبراو ئه‌و نازناوه نوێيه‌ش بۆ ره‌حيم ره‌شيدى له ئاستى ميدياى ئه‌مه‌ريكى و نێوده‌وڵه‌تييدا كاردانه‌وه‌يه‌كى زۆرى به دواى خۆي‌دا هێنا.
له‌و باره‌يه‌وه، ماڵپەڕەکە نووسيويه‌تى: سەرۆک ترەمپ لەوە تێدەگات کە نکوڵی کردن لە مافی کوردەکان لە مێژوودا یەکێکە لە تاوانەکانی سەدەی نوێ، بۆیەش بە مەبەست باسی لە ئازایەتی کوردەکان کرد و وتی من ئەوانم خۆشدەوێت. تره‌مپ مه‌به‌ستی بوو له‌و رێگاوه سه‌رنجی زۆرتر بخرێته سه‌ر دۆزی كورد...
هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌كه له به‌شێكی دیكه‌دا نووسيويه‌تى: بەهۆی بە شانازییەوە پیشاندانی مێژووی خەڵکە دێرینەکەی بۆ کەسانی ناشارەزای مێژوو و جوگرافیا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی، رەشیدی وەک یەکێک لە کەسایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی بڵاوکراوەی (Washington Free Beacon) هەڵبژێردرا.
شیاوی باسە کە بڵاوکراوەکە بە وردی باسی لە دەورو کاریگەری مستەر کورد بۆ پێشخستنی دۆزی كوردستان کردوەو له‌م باره‌وه پیرۆزبایی لێكردوه.
No comments:
Post a Comment