Archive

Sunday, January 31, 2021

شاندی ڕێكخراوی تەندورستی جیهانی چۆتە چین بۆ لێكۆڵینەوە



سەرەڕای بەربەستی بەردەوام و ڕێگری كردنی چین، لە ئاكامدا تیمی سەر بە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە بنەماكانی سەرهەڵدانی کۆڤید-19، ماوەی دوو ڕۆژە لە وڵاتی چین خەریكی بەدواداچونن. تیمەكە ڕۆژی شەممە چونە ئەو نەخۆشخانەی كە لە سەرەتاوە لە شاری ووهان چارەسەی تووشبووانی كڕۆنای دەكرد.
پیتەر داسزاک یەكێك لە ئەندامی تیمەکە لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "ئەمە دەرفەتێکی بایەخدارە بۆ راوێژ كردنی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئەو کارمەندانەی تەندروستی کە لەوکاتە گرینگەدا لەوێ شەڕی دژ بە کۆڤیدیان دەکرد."
ماریۆن کۆپماناس، ئەندامێكی دیكەی شاندەكە دەڵێ: ”هەنووكە لە سەردانی نەخۆشخانەی شینیانتان گەڕاینەوە لە ووهان، ئەو نەخۆشخانەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا تەرخان كرابوو بۆ چارەسەرکردنی گیرۆدەبووانی کۆرۆنا. ڕووداوەكان هاوچەشنی ئەو بەسەرهاتانەیە كە لە پزشکانی بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەکانی خۆمان بیستوومە."
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت مەبەست لەم لێکۆڵینەوەیە ئەوە نییە لایەنێک تاوانبار بكرێ، بەڵکوو ئامانج ئەوەیە بزانیین سەرەتا پەتاكە چۆن بڵاوبۆتەوە تاكوو لە داهاتوودا ڕێگری لە پەتای هاوچەشن بكرێ.
پەتای جیهانداگری كۆرۆنا لە مانگی دێسەمبەری 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵداو زۆربەی ولاتانی جیهان چین بەوە تۆمەتبار دەكەن. كە راستیەكانی گرێدراو بەم پەتایەی شاردۆتەوە. ئێستا كۆڕۆنا پتر لە 200 وڵاتی جیهانی گرتۆتەوە. تاكوو هەنووكە لە جیهاندا نزیك بە 103 میلیۆن 
.كەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و پتر لە 2 میلیۆن و 226 هەزار كەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
#مسته‌ر_كورد


No comments: