Archive

Tuesday, January 26, 2021

ئەنتۆنی بلینکن بوه وەزیری دەرەوە






ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، رێكه‌وتی 26ی مانگ، ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئەنتۆنی بلینکن، به‌ربژێری سەرۆک جۆو بایدن، بۆ وه‌رگرتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پەسەند کرد.
رۆژی دووشه‌ممه‌، كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، به‌ 15 ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رانبه‌ر 3 ده‌نگی نه‌خێردا، به‌ربژێری بلینكنی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ند كردبوو. ته‌د كروز، ره‌ند پاوڵ و جۆن باراسۆ ئه‌و سێ سه‌ناتۆره‌ بوون كه‌ ده‌نگی نایان به‌ به‌ربژێره‌كه‌ی جۆو بایده‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ دا.
له‌ ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا، بلینكن به‌ 78 ده‌نگی به‌ڵێ له‌ بەرامبەر 22 ده‌نگی نه‌خێردا سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ست هێناو وه‌كوو 71یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا‌ به‌ فه‌رمیی ده‌ست به‌كار بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جۆو بایده‌ن وه‌كوو ڕاوێژكاری ناوبرواو كاری كردوه‌ له‌و كاته‌ی‌ بایده‌ن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بوه‌. هه‌روه‌ها له ساڵی‌ 2009دا، کاتێک جۆو بایدن بوو بە جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی پـۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی جێگری سەرۆکی گرته‌ ده‌ست و له‌ نزیكه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ كار كردن له‌گه‌ڵ بایده‌ن دا. دواتر له‌ ساڵی 2014 بلینكن وه‌كوو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌ركی وه‌ئه‌ستۆ گرت كه‌ له‌و كاته‌دا جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بوو.
ئانتۆنی بلینكن، ته‌مه‌نی 58 ساڵه، له‌ زانکۆی هارڤەرد بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، دواتر لە زانکۆی کۆلۆمبیا، بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا بەدەستهێناوە. بلینكن شه‌شه‌مین به‌ربژێری جۆو بایده‌نه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه‌ متمانه‌ی پێده‌به‌خشرێ.
#مستر_كورد

No comments: