Archive

Tuesday, January 26, 2021

واشنگتن جه‌خت له‌ پشتیوانی تایوان ده‌كاته‌وه‌.

ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن

تایوان 23 میلیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه‌و ساڵی 1949و له‌ كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی نێوخۆ لە وڵاتی چین جیابۆته‌وه‌و به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌یان  هه‌یه‌ چین به‌ زه‌بری هێز سه‌ربه‌خۆیه‌كه‌یان لێ زه‌وت بكات.

وەزارەتی بەرگری نیشیتیمانی تایوان ڕایگەیاند، رۆژی شه‌ممه‌ 13 فڕۆکەی جەنگی چین سنووری ئاسمانی تایوانیان به‌زاندوه‌، هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە داوه‌ رۆژی یەکشەممە، دیسان چین 15 فڕۆکەی دیکەی ڕەوانەی ئاسمانی تایوان کردووە.

 تێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند: "بە نیگەرانیەوە چاودێری پێشێلكاری و تۆقاندنه‌كانی کۆماری كۆمۆنیستی چین  بەرامبەر تایوان و دراوسێکانی ده‌كه‌ین. داواكرین چین گوشاره‌ سیاسیی، سەربازی و داراییەکانی لە دژی دورگەکە ڕابگرێت. پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ تایوان هەمیشە وەکو بەرد بە پتەوی دەمێنێتەوە." 

ئەم هه‌ڵوێسته‌ش یەکەمین لێدوانی بەڕێوبەرایەتیە نوێیەکەی ئه‌مریكایه‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ تایوان كه‌ چین به‌ هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ به‌ربه‌ست بكات.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "تیۆدۆر رۆزفێڵت" چوونه‌ته‌ ده‌ریای باشووری چین، بۆ پشتیوانی "ئازادی ده‌ریاوانی".

 رۆژی سێشه‌ممه‌، ئه‌نتۆنی بلینكن، پاڵێوراو بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، له‌كاتی په‌سندكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران، گوتی: "گومانی تێدا نییه‌، چین به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا مه‌ترسیدارترین كێشه‌یه‌ بۆ ئه‌مریكا."


#مسته‌ر_كورد

No comments: