Archive

Monday, February 3, 2014

لە ئەمریکا، چێژنی نەتەوەیی کۆماری کوردستان بە شکۆوە بەرێوەچوو.







رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن

رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی فیبرواری ٢٠١٤، کاتژمێر ٧ی سەر لە ئێوارێ، چێژنی ٦٨هەمین ساڵوەگەری دامەرزاندنی کۆماری کوردستان، بە ئامادە بوونی نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، دیپلۆماتانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاو و رەوەندی کوردی کە سەدان کەس لە ئەویندارانی رێگاو ئامانجەکانی کۆماری کوردستانی لە خۆ دەگرت، بەرێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەووایەتی ''ئەی رەقیب'' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
ئینجا رەحیم رەشیدی وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، سەبارەت بە پێگەی مێژووی کۆماری کوردستان، بایەخی یادکردنەوەی کۆمارو کەسایەتی بەرزی پێشەوا قازی موحەممەد، قسەو باسێکی پێشکەش کرد.
دواتر سوزان لۆید بە زمانی ئینگلیزی، بەخێرهاتنی ئامادەبووان و دیپلۆماتەکانی وەزارەتی دەرەوەی کردو ئامادەبوونی ئەوانی لە چیژنەکەدا بە گیرنگ وەسف کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە نائیب مەشایەخی پێسکەش کرا.
بە دوای ئەودا پەیامی لقی حەوتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا لە لایەن کاک سەلام کوردی خوێندکرایەوە.
هەروەها پەیامی کۆمیتەی رێخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە ئەمریکا لە لایەن کاک عەبدولرەحمان حەسەن پێشکەش کرا.
دواتر دادە مەحبووبە حوسێنی پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بۆنەی دووی رێبەندان خوێندەوە.
شیاوی باسە بروسکە پیرۆزبایی ئەم حیزب و لایەنانەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە گەیشتوو کە ئەماژەیان پێکرا.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارتی ئاشتی و دێموکراسی بەدەپە
نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا 
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، نۆوین دەشتەبێڵی وتارێکی بە زمانی ئینگلیزی، لەسەر کوردو کوردستان خوێندەوە کە لە لایەن هاورێ یوسف چاشی ئامادە کرابو.
دواتر هونەرمەندان شهرووز ئەحمەدی و فواد نەراقی تاکوو درەنگانی شەو بەرنامەکەیان بە گۆرانی رازاندەوە کوردستانیان شایی و رەشبەڵەکی کوردەواریان گێرا.

No comments: