خەیرۆ عەباس
رەحیم رەشیدی (باسنیوز) واشنتن
بهرپرسانی فرۆكهخانهی نێونهتهوهیی تۆرۆنتۆی كهنهدا، رێگهیان به گۆرانیبێژی كورد خهیرۆ عهبباس نهدا بچێته ئهمهریكا.
بڕیار بوو خەیرۆ عەباس هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، کە نێشتەجێی ئاڵمانیایە، بۆ بەشداری لە ئاههنگی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بچێتە ئەمریکاو لەو رێورەسمەدا گۆرانی و ستران بچڕێ، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی ئاسایشی فرۆکەخانەی تۆرۆنتۆ پێی ڕاگەیەندرا کە ناتوانێ سەفەری ئەمریکا بکات.
خەیرۆ عەباس كه لە رێورەسمەکەکانی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ههردوو شاری كهنهدا ڤانكوڤەر و تۆرنتۆ، بەشداری کردبوو بە نیاز بوو لە تورۆنتۆە بچێتە واشینتن، بهڵام رێگهی پێ نهدرا.
باس لەوە دەکرێ کە خەیرۆ چەند ساڵ لەمهوپێش لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەمریکاوە بۆ ئهڵمانیا، بە هۆی گاڵتەکردن بە پۆلیسی فرۆکەخانەکە رووبهڕووی لێپرسینهوه بووهتهوهو پرسیاری لێكراوه جانتاکەی چی تێدایە، ئەویش بە گاڵتەوە گوتوویهتی بۆمبی تێیدایە. لەسەر ئەم کارە خەیرۆ و هاورێکانی بۆ ماوەی نزیک بە هەفتهیەک دەست بەسەر بوون. پێویستە ئەوەش بوترێ کە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی باکورو رۆژئاوای کوردستان کە پێشتر لە کۆڕو بۆنهكانی PKK بەشداریان کردووە تا ئێستا ناتوانن سەفەری ئامریکا بکەن کە دیارترینیان شڤان پەروەرە کە چەند ساڵ لەمەبەر بۆ بەشداری لە رێورەسمی دووی رێبەندان دا بە هەمان شێوە رێگری لێکرا.
رۆژی شەممە رێکەوتی 1/2/2014، بە دەسپێشخەری کۆمیتەی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و پشتیوانی حیزب و رێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و رەوەندی کوردی لە ئامریکا ئاههنگی ساڵیادی كۆماری كوردستان، بە بێ خەیرۆ عەباس کە پێشتر ریکلامی بۆ کرابوو بەرێوەچوو.
No comments:
Post a Comment